لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ژنێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگای کەلار- دەربەندیخان ژنێک گیانی لەدەستدا، چوار کەسی دیکەش بریندار بوون. ناوەندی هەواڵ

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگای کەلار- دەربەندیخان ژنێک گیانی لەدەستدا، چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

کەلار

 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ژنێک لە ڕێگای کەلار- دەربەندیخان لەگەڵ سێ کەسی دیکەدا ئۆتۆمبێلەکەی وەردەگەڕێت و ئەو ژنە گیان لەدەستدا دەدات.

ئەو ئۆتۆمبێلە لە جۆری کیا سیراتۆ بووە، دوای وەرگەڕانی سەرنشینانی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە باوەنور، بەو هۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە، سێ کەسەکەی دیکەش چارەسەری پێویستیان وەگرتووە.

 

ئارام ئیحسان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری بە ژنهای ڕاگەیاند، ئەو ژنە ناوی "سیڤەر محمود"ە، دانیشتوی شارۆچکەی کەلارە.