لە ڕووداوێکی دڵتەزێنەوە بۆ پریشکێک کە یەکێک لە دیارترین شۆڕشەکانی هەڵگیرساند

حەزامی مەحجوب، ڕۆژنامەنووسی تونسی

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆی ئەیلوولی ٢٠٢٢ دا چیرۆکی ئەو ژنە گەنجە کوردە ئێرانییە بە ناوی ژینا ئەمینی لە ڕووداوێکی دڵتەزێنەوە بۆ پریشکێک گۆڕ کە یەکێک لە دیارترین تەڤگەریە ناڕەزایەتییەکانی سەدەی بیست و یەکەمی هەڵگیرساند، کوشتنی دوای دەستگیرکردنی لەلایەن "پۆلیسی ئەخلاق" لە تاران تەنها ڕووداوێکی تێپەڕ نەبوو، بەڵکو ساتێکی سەرەکی بوو کە تووڕەی شاراوەی ژنان و گەنجانی ئازاد کرد، هاوارێکی دەنگی بەرزکردەوە کە سنوورەکانی ئێرانی تێپەڕاند و بووە دروشمی جیهانی: "ژن، ژیان، ئازادی".

 

ئەم دروشمە تەنها قسە نەبوو کە لە شەقامەکاندا دەوترایەوە، هەروەها بنچینەی خەباتی ژنانی لە جیهانی هاوچەرخدا کۆکردەوە: کە ڕەتکردنەوەی سەرپەرشتیکردن، بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن و پابەندبوون بە مافی چارەی خۆنووسینی ژنان، کە دەنگی ژینا بوو بە هێما و وێنەکەی بوو بە ئایکۆن و تەڤگەریەکەشی لە ئاستی جیهانیدا بڵاوبووەوە و لە شارەکانی سەرانسەری ئەوروپا و ئەمریکای لاتین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەنگی دایەوە، کە ژنان وێنەی ژینایان بەرزکردەوە بۆ دەربڕینی یەکگرتووی خۆیان لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و جیاکاریدا، بەبێ گوێدانە بەستێنە سیاسی و کولتوورییەکان.

 

یادی ئەمڕۆ تەنها بیرهێنانەوەی ڕووداوە خوێناویەکان نییە، بەڵام دەرفەتێکە بۆ نوێکردنەوەی گفتوگۆ لەسەر پێگەی ژنان لە بەرامبەر ستەمکاریدا، لە سەردەمێکدا کە پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ژنان بەردەوامن، لە سنووردارکردنی ئازادییە کەسییەکانەوە بۆ توندوتیژی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە ڕەتکردنەوەی مافە ئابورییەکانەوە تا مەترسی لەسەر دەنگیان لە کایەی گشتیدا، هەروەها میراسی ژینا ئەمینی بە بەردەوامی دەژی، وە بە بیری جیهان دەهێنێتەوە کە شەڕی یەکسانی پرسێکی ناوخۆی نییە، بەڵکو پرسێکی مرۆیی گشتگیرە.

 

دروشمی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" سنوورەکانی ئێرانی تێپەڕاندووە و بووەتە ئاوێنەیەک، کە ڕەنگدانەوەی ئازارەکانی ژنانە لە هەموو شوێنێک و پەیامێکە کە دووپاتی دەکاتەوە، کە ڕزگاری ژن پرسێکی لاوەکی یان دواخراو نییە، بەڵکو پێشمەرجێکە بۆ ڕزگارکردنی تەواوی کۆمەڵگەکان، ڕەنگە بەهێزی ئەم تەڤگەریە لەوەدا بێت کە لە سەرەوە دەرنەچووە، بەڵکو لە شەقامەکانەوە لەدایک بووە، لە خوێنی ژنێکی گەنجی ئاساییەوە، بەرزبووەوە بۆ هاوارێکی گشتگیر دژی هەموو جۆرەکانی ستەمکاری.

 

لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ژینا ئەمینیدا، دووپات دەکرێتەوە، کە خەباتی ژنان چیتر تەنها داواکاری مافی مرۆڤ نییە، بەڵکو پرۆژەی بەرخۆدانە لە دژی نادادپەروەری و گەڕاندنەوەی کەرامەتی مرۆڤە، لەگەڵ ڕوونترین پەیامی ئەمڕۆ ئەوەیە کە هەموو پێشێلکارییەک بۆ مافەکانی ژنان، لە هەر شوێنێکی جیهان، بابەتێکی ناوخۆی دابڕاو نییە، بەڵکو پرسێکە دەست دەخاتە سەر ویژدانی مرۆڤی جیهانی، "ئازادی" دەکاتە وشەیەک کە ناتوانرێت کەم بکرێتەوە یان دەستی بەسەردا بگیرێت.