لە ڤییەنا ٥ ژن و منداڵێکی کچ لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا کوژران

لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا، لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا، ٥ ژن و منداڵێکی کچ کوژران.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیسی فییەنا بڵاوییکردەوە، شەوی هەینی و ڕۆژى شەممە لە ناوچەی بریجیتنۆ لە ڤییەنا لە شوێنێکی گشتیدا سێ ژن کوژراون، بە گومانی ئەنجامدانی تاوانەکە پیاوێکیان دەستگیر کردووە  و ئەو چەکەی پێبووە، کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕووداوێکی گوماناوییدا ژنێکی تەمەن ٥١ ساڵ و کچە تەمەن ١٣ ساڵانەکەی بە کوژراوی دۆزرانەوە، گومان لەسەر باوکی کچەکەیە، کە ئەو تاوانەی ئەنجام دابێت.

 

بەپێی ئامارەکان ساڵی ڕابردوو تا مانگی تشرینی دووەم ٢٤ ژن لە نەمسا کوژرابوون.