لە تل تەمر دژی پیلانگێڕی مۆم داگیرسێندرا

لە تل تەمر بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی عەبدوڵا ئۆجالان مۆم داگیرسێندرا.

حەسەکە

 

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا، بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە زینداندایەو سێ ساڵە لەژێر گۆشەگیری توندایە، بۆ شەرمەزارکردنی پلانەکە، کۆنگرەی ستار لە ناوچەی تل تەمر لە کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاکی مۆمی بە ناوی "ئاپۆ" دەستپێکرد، دەیان ئەندام و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکان و ئەنجومەنی ناوچەکان و هەروەها بنەماڵەی پاکڕەوانی ئازادی بەشدارییان لە چالاکییەکدا کرد.

 

شێخا شەرموخ، بەناوی کۆنگرەی ستارەوە وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: کاتێک ڕێبەر ئۆجالانمان ناسی، تێگەیشتین لە مانای ژیان و چۆن دەبێت وەک ژن بژین. بە ناسینی بیری ئۆجالان، زانیمان کە هیچ شتێک نییە نەیکەین بۆ ئەوەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی شکست بهێنێت و ئامانجەکانی نەپێکێت، وەک ژنان و پێشەنگانی ئەم شۆڕشە هەمیشە شوێنکەوتووی ئەو ڕێگایەین کە ڕێبەر ئاپۆ ڕووناکی کردووەتەوە.

 

چالاکییەکە بە دروشمی "بەبێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.