لە سەیدسادق تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
تەرمی ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ لە گەڕەکێکی شارۆچکەی سەیدسادق لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو تەرمی ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ لە گەڕەکێکی قەزای سەیدسادق لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە بە تەنیا لە ماڵەکەی خۆیدا ژیاوە و دوای ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە، جەستەی ژنەکە دەرهێنراوە، بەپێی بەڵگە سەرەتاییەکان، تازە گیانی لەدەستدابوو.
هەر شەوی رابردوو تەرمەکە رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بەمەبەستی دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانی، و هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.