لە سەیدسادق گردبوونەوە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدرا
ژنان و گەنجانی سەیدسادق پشتیوانی خۆیان بۆ گەریلاکانی کوردستان دووپات کردەوە.
سەیدسادق
بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان لە شارۆچکەی سەیدسادق گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر مەتینا، ئاڤاشین و زاپ، هەروەها بۆ پشتیوانی لە گەریلا و ڕەتکردنەوەی داگیرکاری لەسەر باشوری کوردستان، بەشداربووانی گردبوونەوەکە بانگەوازییان لە هاوڵاتیانی شارۆچکەکە کرد بێنە سەر شەقام و بێدەنگی بشکێنن و پشتیوانی خۆیان لە بەرخۆدانییەکان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بکەن.
ت.پ