لە سوەیدا خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و ژنان داواکارییەکانیان بەرزدەکەنەوە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی بەشداربووان لە بزووتنەوەی گەل لە شاری سوەیدا، پێویستی گواستنەوەی سیاسی دەسەڵات و جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٤٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر کرایەوە .

ڕوشیل جونیور

 

سوەیدا-بۆ پێنجەم مانگی لەسەر یەکە خەڵکی شاری سوەیدای سووریا هێشتا بەردەوامن لە خۆپیشاندانەکانیان، داوای ئازادی و ڕووخانی ڕژێم و چارەسەرێکی سیاسی دەکەن بۆ ئەو قەیرانەی وڵاتەکە کە زیاتر لە ١٢ ساڵە ئەزموونی دەکات.

 

زیاتر لە دوو هەزار کەس ڕۆژی دووشەممە ١٨ی کانونی یەکەم چوونە سەر شەقامەکانی سوەیدا و داوای گۆڕانکاری سیاسی و جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ ی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کرد.

 

سەحەر سەعداوی ڕوونیکردەوە، ئەوان لە بارودۆخێکی خراپدا دەژین و بەهۆی نەبوونی سووتەمەنیەوە لە خەمی منداڵەکانێتی، وتی: کوا ماف، دادپەروەری و یەکسانی، ڕژێم سامانی وڵات تاڵان دەکات و لە هەژاریدا دەژین و ناتوانین نانێک دابین بکەین، خراپبوونی بارودۆخی ژیان بەسە بۆ ئەوەی بچنە گۆڕەپانەکان، لە ڕژێمی بەعس ناترسین دەبێت هەموو ژنێک داوای مافەکانی بکات.

 

لە لایەکی دیکەوە، عەیزە مەحیساوی ئاماژەی بەوەکرد سەرەڕای تەمەنی زۆری بەردەوام دەبێت لە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکاندا بۆ داواکردنی مافەکانی، وتیشی: ڕژێم سووریای فرۆشتووە و دابەشی کردووە ئەگەر ئەسەد خەمی بەرژەوەندی گەلەکەی هەبووایە، خەڵکەکەی لە برسێتیدا گیانی لەدەست نەدەدا، سوورییەکان لە چادرێکدا دەژین کە لە سەرمای زستان نایانپارێزێت و هیچ هاوکارییەکیان پێشکەش ناکرێت.

 

هەروەها جەنی سیاغە وتی: چەندین کاتژمێر لە دەرەوەی ماڵەکە بەسەر دەبەین بۆ پاراستنی بژێوی خێزانەکانمان، ئەمەش بەس نییە بۆیان، لە ماوەی ئەو ١٢ ساڵەدا جگە لە وێرانکاری، نەبوونی ئاسایش، بەرزی تێچوونی ژیان، دەرمان و پێداویستییە پێویستەکانی دیکە هیچمان نەبینیووە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت، کاتێک ڕژێم هێزی دەرەکی بەکارهێنا بۆ پاراستنی وڵاتەکەی، دەبێت ڕژێمەکە بڕوات، دەبێت ئازادی بەدەستبهێندرێت، لە گۆڕەپانەکاندا دەمێنینەوە هەتا سەرکەوتن.