لە سووریا لە مانگی نیساندا: ١٣٧ کەس کوژراون کە ٧ ژن و دوو منداڵیان تێدایە
ڕێکخراوی سۆهر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ١٣٧ کەس لە سووریا کوژراون کە ٧ ژن و دوو منداڵیان تێدایە.

ناوەندی هەواڵ
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە مانگی نیساندا ١٢٧ کەس لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا کوژراون کە ٧یان ژن و دووانیان منداڵ بونن.
سۆهر ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە: "لە تەرتوس ٨ پیاو، لە دارا ٧پیاو، ٦٠ کەس (٥٢ پیاو، منداڵێک، ٧ژن) لە حومس، چوار پیاو لە ئیدلب، ١٠ پیاو لە دیمەشق، ١٤ پیاو و منداڵێک لە حەما، ٥ پیاو لە لادێکانی دیمەشق، ١١ پیاو لە لازقیە، ١٧ پیاو لە حەلەب کوژراون.