لە سلێمانی ژنێک بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە سلێمانی تەرمی ژنێک بە خنکاوی لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوەو نامەیەک کە گوموناوییە وا نیشان دەدات ئەو ژنە لەدوای خۆی بۆ کچەکەی جێهێشتووە.

ناوەندی هەواڵ
کوشتن و گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان بەهۆی عەقڵیەتی پیاوسالاری و قبوڵ نەکردنی ژنان بەردەوامی هەیەو لە نوێترین ڕووداودا دوێنی ١٣ی تشرینی یەکەم، تەرمی ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لەناو ماڵەکەی لە گەڕەکی مامە یارە لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە.
لەبارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ ڕاگەیاندنەکان وتی: ژنەکە پێش خنکانی نامەیەکی دەنگی بۆ کچەکەی ناردوە و تێیدا داوای گەردن ئازادی کردووە، بە پشت بەستن بەو نامەیە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان واپێدەچێت رووداوەکە خۆکوژی بوبێت، بەڵام هێشتا ناتوانین لە روداوەکە دڵنیابین، دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە بەرچاومان بەتەواوەتی روندەبێتەوە، جارێ خەریکی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایین، هەروەک پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە دەکەینەوە.