لە سلێمانی وۆرکشۆپێکی هۆشیاری و پەرەدان بە تواناکانی ژنان بەڕێوەچوو

لە سلێمانی بە ناونیشانی "پەرەپێدان بەتواناکانی ژنان و ڕوانێکی فراوان بۆ پرسەکان" ژنان بەشدارییان لە وۆرکشۆپێکدا کرد.

 

سلێمانی- لە هەرێمی کوردستانی لە شاری سلێمانی، پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان چالاکییەکی پەروەردەیی بە ناونیشانی "پەرەپێدان بەتواناکانی ژنان و ڕوانێکی فراوان بۆ پرسەکان" ڕێکخست، ئەندامانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان "ڕژاک"، ژنانی تێکۆشەر و نوێنەرانی دامەزراوەکان بەشدارییان لە دوو ڕۆژی پەروەردەکەدا کرد.

ئەو کەسانەی کە بەشدارییان لە پەروەردەکەدا کردووە بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێدراوە، پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئامانج ئەوەیە ژنان لە ڕێگەی پەروەردەوە ببنە پێشەنگ و دوای هەر بەرنامەیەکی پەروەردەیی، بۆچوونی ئەرێنی ژنان وەردەگرن.