لە سلێمانی ته‌رمی ژنێک له‌ ماڵێكدا دۆزرایه‌وه

دوای نزیكه‌ی ١٠ ڕۆژ له‌ ونبوون و دیارنه‌مانی، ته‌رمی ژنێک لە ماڵێکدا لە گەڕەکی ڕزگاری سلێمانی دۆزرایه‌وه.

ناوەندی هەواڵ

 

‌ئێواره‌ی ١٨ی ئاب، له‌ گه‌ڕه‌كی ڕزگاری شاری سلێمانی، تەرمی ژنێک دۆزرایەوە و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌رمی ئه‌و ژنە ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه‌ بۆ توێکاری و کە له‌دایكبووی ساڵی ١٩٨٨ـە، هەروەها‌ پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە ١٧ی ئاب، تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٢ ساڵ دۆزرایەوە کە هیچ شوێنەوارێكی کوشتن دیارنەبووە و بە پێی لێکۆڵینەوەکان پێدەچێت گیانلەدەستدانی ئاسایی بێت، چەند ڕۆژێک بووە لە ماڵەکەیدا گیانى لەدەستداوە و کەس پێی نەزانیوە.

 

هەروەها لە ڕۆژی ٧ـی ئاب لە گەڕەکی زانکۆی شاری هەولێر، تەرمی مامۆستایەکی خانەنشین لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، کە زیاد لە هەفتەیەک بوو گیانی لەدەستدابوو.