لە سلێمانی لە ڕێگەی تیمی گەڕۆکەوە ڤاکسین بە هاوڵاتیان دەدرێت

تەندروستی سلێمانی هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ پێدانی ڤاکسین دەستپێکردووە و بۆ ئەو مەبەستە لە ڕێگەی تیمی گەڕۆکەوە دەیەوێت ژمارەی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بەرز بکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ئەوهەڵمەتە نیشتمانییەی هەرێمی كوردستان بۆ پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا ئەنجامی ئەدەن بەمەبەستی سوودگەیاندن بە زۆرترین كەس، تیمی گەڕۆكی مەڵبەندی تەندروستی شەهیدانی كەڵەكن لەبەردەم سەرای سلێمانی دەستیانپێکردووە.

بەناز ئیسماعیل لێپرسراوی تیمەكە ڕایگەیاند، كە لە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی بۆ ١٢:٣٠ نیوەڕۆ لەوێدا بەردەوام دەبن لە پێدانی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جۆری ڤایزەر، هەروەها زۆر سوپاسی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی كرد بۆ ئەو پێشوازیەی لێیان دەكرێ و هاوڵاتیەكی باش بەدەم بانگەوازەكەیانەوە دەچن و خۆیان دەكووتن .