لە سلێمانی خوێندکارێک بە غازی سۆپا گیانی لەدەستدا

لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، خوێندکارێک بە هۆی غازی سۆپاوە گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٤ی شوبات، خوێندکارێک بە ناوی (ئـ ک)ەو تەمەن 12 ساڵ، لە خوێندگەیەکی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی بە هۆی غازی سۆپاوە گیانی لەدەستدا.

 

بە پێی زانیارییەکان جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو خوێندکارە ژمارەیەك خوێندکاری دیکەش تووشی تەنگەنەفەسی بوون.