لە سلێمانی هونەرگەی وڵات بە ئاواز و گۆرانی ڕەسەن سەرنجی بینەرانیان راکێشا
گروپی هونەریی "هونەرگەی وڵات" کە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە سەردانی سلێمانیان کردووە، کۆنسێرتێکی ئەنجامدا و بە ئاوازو گۆرانی ڕەسەن سەرنجی ئامادەبووانیان ڕاکێشا.

سلێمانی
لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری سلێمانی، لە کۆتا ڕۆژی کۆنفراسی کوردناسی گروپی هونەری "هونەرگەی وڵات" کۆنسێرتێکیان ئەنجام دا، ١٢ بەرهەمیان بە زمانی کوردیی و عەرەبیی لەگەڵ چەندین چالاکی و هەڵپەڕکێ پێشکەش کرد.
لە کۆنسێرتەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و هونەردۆستان و چەندین هونەرمەندی گەورە و دیاری باشووری کوردستان و ئامادەبوون.
لەناو ئەو بەرهەمانەی کە پێشکەشیان کرد، گۆرانی "شەڕڤانۆ" و "حەفتانین"یان پێشکەش کرد، کە بۆ ئازایەتی و بەرخۆدان و قارەمانێتی گەریلا و شەڕڤان وتراون لە دژی داگیرکەرانی کوردستان.