لە شەنگال زەینەب کناجی بەبیرهێندرایەوە
لە ٣٠یەمین ساڵیادی شەهید کردنیدا، زەینەب کناجی "زیلان" لە شەنگال بەبیرهێندرایەوە.

شەنگال
تێکۆشەرو پێشەنگی کورد زیلان "زەینەب کناچی" لە شەنگال لە سییەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بەبیرهێندرایەوە، ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئێزدی "تاژێ" لە ئەنجومەنی گەلی شەنگال بە بەشداری زۆر کەس بەڕێوەچوو. هەروەها لە مەراسیمەکەدا شەهید زیلان لەگەڵ شەهید گوڵان و شەهید سەما یوجە بەبیرهێندرانەوە.
سوهام شەنگالی، وتەبێژی کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ وتی: لە کەسایەتی شەهید زیلان، شەهید گوڵان و شەهید سەما، هەموو شەهیدانی مانگی تەمووز و هێڵی ئازادیمان لەبیرە و سەریان ببۆ دادەنەوێنین، هەزاران کەس گیانی خۆیان بەخت کردووە لە پێناو ئازادیی گەل و کۆمەڵگەو بوونەتە هێمای فیداکاری، یەکێک لە گەورەترین پێشەنگەکان شەهید زیلانە کە ڕێبەر ئاپۆ بە خوداوەندی ئازادی پێناسەی دەکات. شەهید زیلان بە چالاکی خۆی شەپۆلی لە هەموو گۆشەکانی کوردستان و جیهان دروست کرد. ئامانجی ئەم چالاکییە پووچەڵکردنەوەی هێرشەکانی سەر ڕێبەر ئاپۆ بوو. هەڤاڵ زیلان پێش چالاکیەکە نامەیەکی نووسی و ڕایگەیاند، دەمەوێت لە ڕێگەی چالاکییەکەیەوە ژیانێکی شکۆمەندانەمان هەبێت. چالاکی شەهید زیلان دەتوانێت زۆر کەس و کۆمەڵگایەک ڕزگار بکات.
دوای وتارەکان سینەفزیۆنێک دەرابرەی شەهید زیلان پێشکەش کرا.
هەروەها دوای بینینی سینەفزیۆن گروپی کولتووری و هونەری بێریڤان ستی نەخشە گۆرانییەکانیان بۆ شەهید زیلان وتەوە.