لە شارۆچکەى ڕزگاری سنووری گەرمیان ژنێک بە تەقینەوەی سۆپا گینای لەدەستدا
درەنگانى شەوى ڕابردوو لە گەڕەکی ژاڵەی شارۆچکەى ڕزگاری سنووری گەرمیان، بەهۆی تەقینەوەی سۆپاوە، ژنێک گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
درەنگانى شەوى ڕابردوو ١٢ی کانوونی دووەم، لە گەڕەکی ژاڵەی شارۆچکەى ڕزگاری سنووری گەرمیان، ڕووداوێکى تەقینەوە ڕوویداوە، دواتر هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکە بەهۆى سوپاى غازی ماڵێکەوە بووە، کە بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و هاوژینەکەشی بە سەختى بریندارە، هەروەها منداڵەکانیان بە سەلامەتى ڕزگاریان بووە.
ژنەکە بە ڕەگەز عەرەبە و خەڵکى شارۆچکەى خانەقینە، لە ئێستادا لە شارۆچکەى ڕزگارى دادەنیشێت.
ئەوە لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٨ی کانوونی دووەم لە دهۆک منداڵێکی کچی ١٤ ساڵان، پاش مانەوەی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە نەخۆشخانە، بە سووتان گیانی لەدەستدا، لە ٦ی کانوونی دووەم، مندالیکی کچی تەمەن ١٣ ساڵ لە شارۆچکەی قەڵادزێی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین بە ئاگر بە گوماناوی گیانی لەدەستداو وترا خۆی سووتاندووە، ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان بلاویکردەوە، ژنێك لەدوای خۆسووتاندنی لە شاری کەرکوك بە ناوی (ژ. خ. ج) بەداخەوە ژیانی لە ژێر مەترسی و مەرگدایە، لە ٦ی کانوونی دووەم، لە شارۆچکەی قوشتەپەی سەربە پارێزگای هەولێر، ژنێکی بەڕەگەز عەرەب بە گوماناوی بە ئاگر سووتاو گیانی لەدەستدا، دەوترێت خۆی سوتاند و دەستبەجێ لەشوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە، ٣ی کانوونی دووەم، لە گەرەکی هوانەی سلێمانی ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی بەهۆی ئاگر گیانی لەدەستداو ئێوارەی ٤ی کانوونی دووەم، تەرمی ژنێک بەشێوەیەکی نامۆ لە بەنداوی خاسەی کەرکوک دۆزرایەوە، شەوی ١ی کانوونی دووەمیش لەگەڕەکی گازینوی شارچکەی کەلار دوو خووشک لەماڵێکدا غاز لێی داون و یەکێکیان گیانی لەدەستداو ئەوی دیکەیان برینداربوو.