لە عێراق لە بواری فێرکردن و خۆشگوزەرانی جیاکاری لە نێوان منداڵانی کوڕو کچ دەکرێت

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، ملیۆنێک و ١٠٠ ھەزار منداڵ لە مافەکانیان بێبەشن، لە بواری فێرکردن و خۆشگوزەرانیش جیاکاری لە نێوان منداڵانی کوڕو کچ دەکرێت.

 

ناوەندی هەواڵ- وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی کارکردنی منداڵانی عێراق دەگاتە ٧%و بە رێژەیەکی نزم دادەنرێت، بەڵام ملیۆنێک و ١٠٠ ھەزار منداڵی عێراقی لە مافەکانیان بێبەشن.

ئاماژە بەوەکراوە، بە پێی توێژینەوەکان منداڵان گیرۆدەی جیاکاری ڕەگەزین لە بوارەکانی خوێندن و کاتبەسەربردن بەتایبەت لە ناوچە گوندنشینەکان، ئەرکی دەوڵەت و کۆمەڵگەیە بیانپارێزێت.

وەزارەتی پلاندانان بە پێویستی دەزانێت منداڵان چێژ لە ژیانی منداڵێتی ببینن و تەنھا مافی خوێندن و تەندروستی بۆ دەستبەرنەکرێت، بەڵکو پێویستە لە توندوتیژی خێزانی و دامەزراوەکانی فێرکاری و کۆمەڵگە بپارێزرێن.