لە ڕەققە دوو ژن لەلایەن جیهادیەکانی هەتەشەوە کوژران
دوو ژنی خێڵی کوردی عەلی زری لە گەڕەکی دەرعیەی شاری ڕەققە لەلایەن جیهادیەکانی هەتەشە کوژران، کە لە ژێر ئاڵای حکومەتی کاتی سووریا چالاکییان دەکرد.
ناوەندی هەواڵ
لەو شارو شارۆچکانەی لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە هێرشیان کراوەتەسەر جگە لە دزەکردن و هەوڵی ڕفاندن، بەڵام هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ”هەسەدە” و یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ توانیویانە زۆربەی ئەو هێرشانە بەرپەرچ بدەنەوە.
لە نێو ئەو پەرەسەندنە بەربڵاوەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویداوە، دوو ژن لە خێڵی عەلی زری کورد، لە ١٨ی کانوونی دووەم لە گەڕەکی دەرعیەی شاری ڕەققە، لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە کوژران.