لە قامیشلۆ لەسەر پیلانگێڕی نیودەوڵەتی سیمینارێک بەڕێوەچوو

تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە قامیشلۆ سیمینارێکی سەبارەت بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات ساز کرد.

قامیشلۆ

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک "تەڤ-دەم" سیمینارێکی لە قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سازکرد.

 

سیمینارەکە لەلایەن ڕوکەن ئەحمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێشکەش کراو وتی: ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "هۆکاری یەکەم دەستگیرکردنم ئازادیی ژنانە" چونکە یەکەم کۆیلایەتی لە دژی ژنان ئەنجامدرا و هەموو کۆمەڵگە لە کەسایەتی ژناندا کرا بە کۆیلە، لە چوارچێوەی تەڤگەری ئازادیخوازی ٥٠ ساڵەی ئەو خەباتەی کە ڕێبەر ئاپۆ بە ژنانی کوردی داوە، ئەمڕۆ دەبینین کە ئەم میراتە کاریگەری هەبووە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەگەڵ شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، ئەم دروشمە لە هەموو جیهاندا بڵاو بووەوە، بە سایەی بیری ڕێبەر ئاپۆ، گەیشتینە ئەم قۆناغە، ئەگەر ئەمڕۆ پێشەنگانی وەک هەڤرین خەڵەف و زەینەب سارۆخان و دەیان ژنی وەک ئەوان دەکرێنە ئامانج، بۆ ئەوەی پێشەنگایەتی کۆمەڵگە نەکەن.

 

"ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی بێوێنەی ئەنجام دا"

لە سیمینارەکەدا، ڕوکەن ئەحمەد تیشکی خستە سەر خەباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: بۆ ماوەی ٥٠ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ بەبێ وەستان لە پێناوی ئازادی ئەم کۆمەڵگەیەدا تێکۆشانی کردووە، ڕێبەر ئاپۆ پێی وتین "هاوڕێیەتییەکی کەم و دۆستانی هەڵە منیان برد بۆ ئیمراڵی" بۆ ئەوەی دۆستایەتییەکی ڕاستەقینە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دروست بکەین، دەبێت لە هەموو ساتەکانی ژیانماندا لەسەر پێی خۆمان بین، تەنها دروشم بەس نییە، ئەگەر بیری ڕێبەر ئاپۆ قوڵتر نەکەینەوە و جێبەجێی نەکەین، ناتوانین وەڵام بدەینەوە.

 

"پێویستە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بکەین"

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕوکەن ئەحمەد وتی: ئەمڕۆ لە ٧٤ وڵات هەڵمەت بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، هەموو کەسێک دەیەوێت بیری ڕێبەر ئاپۆ بزانێت، باری ئازادیمان خستە سەر شانمان، باری ئازادی ئەوەندە ئاسان نییە، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت ئەگەر ئازادی ئاسان بووایە، ڕۆناهی و بێریڤان خۆیان نەدەسووتان"، لەمەدا هەمووان لە خەبات و بەرخۆداندا دەبن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

 

سیمینارەکە بە دروشم کۆتایی هات.