بە دابەشکردنی بروشەر ژنانی سنە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆمەڵێک لە چالاکوانانی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بروشەر هۆشیارکردنەوە دەدەن بە هاوڵاتیان سەبارەت بە مافەکانی ژنان و شێوەکانی توندوتیژی کە ئاراستەیان دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنان لە سەرانسەری جیهاندا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری دەبنەوە، چونکە ماف و ئازادییەکانیان سنووردار دەکرێن و جۆرەها دەستدرێژیکردنە سەریان بەردەوامە، لە هاوسەرگیری منداڵان و سنووردارکردنی تەندروستی زاوزێ تا جیاکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی.

 

ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، شاری سنە شایەتحاڵی ڕێوڕەسمێکی ژنان بوو بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆمەڵێک چالاکوان ڕێنمای هۆشیارکردنەوەیان لە سەرتاسەری شاردا بڵاوکردەوە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مافەکانی ژنان و جۆرەکانی توندوتیژی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

یەکێک لە چالاکوانەکان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو وتی: ئامانجی ئەم بۆنەیە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پێکهاتە کۆمەڵایەتی و خێزانی و دامەزراوەییانەیە کە توندوتیژی دژی ژنان بەردەوام دەکەن، هەروەها تا ژنان بە تەواوی بە مافەکانیان دەگەن، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.