لە هەڵەبجە چالاکییەکی ژینگەیی بەڕێوەچوو

لە هەڵەبجە بە دروشمی "لە منداڵێکەوە تاوەکو بەرپرسێک بەرپرسیارین لە ژینگە" چالاکی بەڕێوەچوو تێیدا ٣٠ پەیام خرانەڕوو.

میهرەبان سەلام 

 

هەڵەبجە-سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە چالاکوانان و هاوڵاتیان و منداڵانی هەڵبجە بە دروشمی "لە منداڵێکەوە تاوەکو بەرپرسێک بەرپرسیارین لە ژینگە" جالاکیەکی ژینگەیی بەڕێوەچوو.


لەمبارەیەوە حوسنا هەورامی کە ژینگەپارێزێکی هەڵەبجەیەو خاوەنی بیرۆکەی چالاکییەکەیە وتی: وەک بەهرەمەندی بواری ژینگەو هونەر لە ڕێگەی هونەرەکەمەوە خزمەت بە هونەرو ژینگە دەکەم، ئەمڕۆ چالاکیەکەم بریتی بوو لە نمایش کردنی ٢٠ پەیامی ژینگەیی لە سەر هێلەکی ژینگەپارێزەکان نووسیوەو لە ڕێگەی منداڵانەوە هیلەکەکە پێشکەش بە بەرپرسان دەکرێت و بەرپرسانیش پیشکەشی پاککەرەوەکانی دەکەن، ئەوانیش بەدەستەو دیاریەوە پیشکەشی مندادالان دەکەن.

 


وتیشی: لە کۆتاییدا ئامانجمان ئەوەیە خەلکو  منداڵان و بەرپرسان لەهەر پێگەو کۆمەڵایەتیەک بین بەرپرسین لە ژینگە و با ئەرکەکان نەخرێنە سەر چالاکوانان و لە ئاستی خۆمان خەمی ژینگەی شارەکەمان هەلبگرین.