لە مەخموور کۆمینی شەهید پیران سوەیدا دامەزرا
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئاداردا دەزگای ژنانی کامپی پەنابەرانی مەخموور کۆمینی هونەری دەستی بە ناوی شەهید پیران سوەیدا دامەزراند.
مەخموور
چالاکییەکانی ٨ی ئادار لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەردەوامە. لە چوارچێوەی چالاکییەکان، دەزگای ژنانی مەخموور کۆمینی هونەری دەستی بە ناوی شەهید پیران سویدا دامەزراند. ڕاگەیەندرا کە ٣٠ ژن بەشداری کۆمینەکە دەکەن و بەپێی لێهاتوویی خۆیان کارە دەستییەکانیان پێشکەش دەکەن.
کردنەوەی کۆمینەکە بە بەشداری کارمەندانی ژن لە دامەزراوەی ژنان بەڕێوەچوو. پێش کردنەوەی بە خولەکێک بێدەنگی ڕێز لە هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان گیرا. دوای ڕێزگرتن مامۆستا زۆزان بەنەک قسەی کرد.
"کۆمینی پیشەسازی دەستیمان دامەزراند بۆ ئەوەی ڕەنجی ژنان لەدەست نەچێت"
زۆزان بەنەک ڕۆژی ٨ی ئادار لە ڕێبەری گەلی کورد کرد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کردو وتی: هێرشێکی گەورە دەکرێتە سەر ڕەنجی ژنان، بۆ ئەوەی ڕەنجی ژنان نەفەوتێت، کۆمینێکمان بە ناوی دەزگای ژنانی شەهید شەرڤین دامەزراند و ناومان ناوە کۆمینی شەهید پیران سوەیدا.
دوای وتارەکە، بەڵگەنامەی کردنەوەی کۆمینەکە لەلایەن زەهرا تەرحانەوە خوێندرایەوە. پاشان، وێنەیەکی شەهید پیران سوەیدا پێشکەشی بنەماڵە کرا. لە کۆتاییدا تیپی مەریم خان گۆرانییەکانیان پێشکەش کرد و چالاکییەکە کۆتایی هات.