لە مەخموور بە ناونیشانی "دژی هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووکدا" وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو

دوێنێ لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، بە پێشەنگایەتیی وەقفی ژنان و ئەنجومەنی ژنانی گەنج و بە بەشداریی دامودەزگا و دانیشتوانی کامپەکە، بە ناونیشانی "دژی هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووکدا" وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو.

مەخموور

 

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌نگاوی گرنگ دەنرێن، وەقفی ژنان و ئەنجومەنی ژنانی گەنج بە دروشمی  بە دروشمی "بە هۆشمەندیی هاوژیانی ئازاد خانەوادەی دیموکراتیک بونیاد بنێ" و بە ناونیشانی "دژی هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووکدا" وۆرکشۆپیکیان بەڕێوەبرد.

 

وۆرکشۆپەکە لە هۆڵی ناوەندی کولتوور و هونەری مەخموور بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا ئەندام و بەرپرسانی دامودەزگا و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی کامپەکە ئامادە بوون، بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد. دواتر لەسەر ناوی ئەنجومەنی ژنانی گەنج، کاژین ئۆزەک قسەی کرد.

 

لە سەر ژنان و ژنانی گەنج جەنگێکی تایبەت بەڕێوە دەبرێت

کاژین ئۆزەک ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکییان لە بەڕێوەبردنی ئەم وۆرکشۆپە، دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ کێشەکانی ژنان و ژنانی گەنج و وتی: لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا لەسەر ژنان و ژنانی گەنج جەنگێکی تایبەتی پیس بەڕێوە دەبرێت، لە هر چوارلای کوردستاندا ژنکوژی و کۆمەڵکوژی لەسەر ژنان جێبەجێ دەکرێت، بۆ ئەوەی بتوانین ئەم کێشانە چارەسەر بکەین، ئەم کۆبوونەوەیەی ئێمە گرنگە و پێویستە بتوانین پێکەوە گفتوگۆ بکەین و بگەینە ئەنجامێک

 

بڕوامان وایە بۆ ئەم بابەتە دەگەینە چارەسەرێک

کاژین ئۆزەک لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی ڕاکێشا بۆ سەر گرنگی کۆڕبەندەکە و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا:

وەک وەقفی ژنان و ئەنجومەنی ژنانی گەنج، ئێمە ئەم کارەمان بە زۆر گرنگ زانی و لەبەر ئەوەش بەڕێوەمان برد. ئێمە لەوەدا بڕوامان هەیە کە بۆ ئەم بابەتە دەگەینە چارەسەرێک، بەشداربووان هەڵسەنگاندن دەکەن و گفتوگۆیەکی باش بەڕێوە دەبەن، بۆ ئەوەش کۆڕبەندەکەمان لەسەر دژی هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووکدا یە و دروشمەکەشمان بەمەعریفەی هاوجیانیی ئازاد خێزانی دیموکراتیک بنیات بنێنە.

 

لە درێژەی وۆرکشۆپەکەدا دیدگا و پێشنیارەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ژن و خێزان خوێندرانەوە. دوای خوێندنەوەی دیدگاکان، بەشداربووان گفتوگۆیان لەسەر بابەتە گرنگەکان کرد.

 

لە وۆرکشۆپەکەدا بە تایبەتی ئەم بابەتانە تاووتوێ کران:

پێناسە و ڕۆڵی خێزان لە کۆمەڵگەدا.

زیانە بایۆلۆجی، فیزیۆلۆجی و دەروونییەکانی هاوسەرگیری لە تەمەنی بچووکدا لەسەر تەندروستیی ژن.

هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان و بەڵگەنامە و مافە یاساییەکانی ئەم کێشەیە.

 

وۆرکشۆپەکە کە بایەخێکی گەورەی پێدرا، بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراو کۆتایی هات.