لە ماڵی کوردانی مۆسکۆ ٨ی ئادار پیرۆز کرا

لە باڵەخانەی ماڵی کوردانی مۆسکۆ، ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان پیرۆز کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە باڵەخانەی ماڵی کوردانی مۆسکۆ، ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان پیرۆز کراو ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستی پێکرد. دوای ڕێزگرتنەکە، سینەڤزیۆنێک لەسەر مێژووی ٨ی ئادار پێشکەش کرا.

 

تارا قادر، سەرۆکی تەڤگەری ژنانی کورد لە مۆسکۆ لە ئاهەنگەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر گرنگیی مێژوویی ٨ی ئادار و ئەو تێکۆشانەی کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەچێت. تارا قادر ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکاری لە سەرجەم ژنان پیرۆز کرد.

 

هونەرمەندان ئیبۆ خادژێڤ، سارێ خادژێڤا، ئەسمیرا عەلیێڤا، لەیلا میکۆیان، ئیلیچ و ئیبراهیم عەفرین بە گۆرانییەکانیان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. گروپی هەڵپەڕکێی میللیی کوردیی "ڕووکەن" بە هەڵپەڕکێ فۆلکلۆرییەکانیان جۆش و خرۆشیان بە ئاهەنگەکە بەخشی.