لە ماوەی یەک مانگدا... ١١ ژن لە ئەفغانستان کوژراون و ناچار بە خۆکوشتن کراون

بەهۆی بیری زاڵی پیاوسالارییەوە، لە ماوەی مانگێکدا ١١ ژن لە ئەفغانستان کوژراون و ناچار بە خۆکوشتن کراون.

بەهاران لەهیب

 

کابول- بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵە ئەفغانستان بووەتە خاکی کوشتنی ژنان، لە کاتێکدا دەسەڵاتی تاڵیبان بە شێوەیەکی جیاواز دەڵێت "توندوتیژی خێزانی دەبێتە هۆی کوشتنی ژنان"، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ڕۆڵی ئەوان بکات لە برەودان بە بیرۆکە بنچینەییەکان، وەک ڕق لە ژنان و مرۆڤایەتی، دەسەڵاتداری دەوڵەت و ئیمپریالیزم، تاکە چارەسەر لەبەردەم ئەمەدا بەرگریکردنی خودی ژنانە.

 

ژمارەی کوشتنی ژنان و خۆکوشتنەکانیان لە ئەفغانستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە بەرپرسیار نەکراون، بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکەمان، ٨ ژن و کچ کوژراون و سێ ژنیش لە نێوان ٢٤ی کانوونی یەکەم بۆ ١٢ی کانوونی دووەم خۆیان کوشتووە.

 

لە ٢٤ی کانوونی یەکەم، لە پارێزگای لاگمان ئۆتۆمبێلێکی تاڵیبان سێ ژنی کرد بە ژێرەوەو گیانیان لەدەستدا.

 

لە ٤ی کانوونی دووەم، لە زەڕانجی پایتەختی پارێزگای نیمروز پیاوێک منداڵیکی کچی تەمەن ١٠ ساڵی ڕفاند و دەستدرێژی زایەندی کردە سەرو دواتر کوشتی.

 

بیبی گوڵ، خۆپیشاندەرێکی تەمەن ٢١ ساڵ، لە ٥ی کانوونی دووەم لە پارێزگای کوندوز دوای ئەوەی لە زیندانی تاڵیبان ئازادکرا، خۆی کوشت.

 

لە ٩ی کانوونی دووەم، پیاوێک مندالەکەی و باوکی هاوژینەکەی، هاوژینەکەی و دوو خوشکی لە ناوچەی ثانی پارێزگای خۆست کوشت، لە هەمان ڕۆژدا تاڵیبان دوو ژنی دەستگیرکرد بە تۆمەتی بەکارنەهێنانی حیجاب و دوای ئازادکردنیان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

 

لە ١٢ی کانوونی دووەم، تەرمی ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵ لە ناوچەی پێنجەمی ئاسایشی پارێزگای مەزاری شەریف دۆزرایەوە.