لە ماوەی ١٠ ساڵدا ٦٠٦ هەزار کەس لە سوریادا بەهۆی جەنگەوە گیانیان لەدەستداوە
ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئاماری ١٠ ساڵی قوربانیانی جەنگی ناوخۆی سوریای بڵاوکردەوە بەپێ ئامارەکە بەڵگەی مردنی ٥٠٠ هەزار کەس هەیە و لەو ژمارەیەش ١٥.١٣٥یان ژن و ٢٥.٠٤٨ی دیکەیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئاماری ١٠ ساڵی قوربانیانی جەنگی ناوخۆی سوریای بڵاوکردەوە بەپێ ئامارەکە بەڵگەی مردنی ٥٠٠ هەزار کەس هەیە و لەو ژمارەیەش ١٥.١٣٥یان ژن و ٢٥.٠٤٨ی دیکەیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ناوەندی هەواڵ
ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ-SHOR ئاماری ١٠ ساڵی قوربانیانی شەڕی ناوخۆی سوریای بڵاوکردەوە، کە لە ١٥ی ئاداری ٢٠١١ هەتا ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ کۆکراونەتەوە، بەپێی ئەو ئامارەش لەو ماوەیەدا ٦٠٦ هەزار کەس بەهۆی جەنگەوە گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش ٥٠٠ هەزاریان لەلایەن SHORەوە تۆمارکراون.
بەپێی زانیارییەکانی SHOR هەتا ئێستا ٦٠٦ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٩٥ هەزار کەسیان بە بەڵگە سەلمێنراون، ١٥٩.٧٧٤ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان لەلایەن ڕژێمی سوریاوە بووە.
لە ١٥٩.٧٧٤ هاوڵاتی مەدەنی، ١١٩.٥٩١ نێری سەروو ١٨ ساڵن، ١٥.١٣٥ ژن و ٢٥.٠٤٨ی دیکەیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری کوشتن و گیانلەدەستدانی هێزە سەربازییەکان
-٩١.٠٣١ سەربازی ڕژێمی سوریا کوژراون.
-٦٦.٩٩٥ میلیشیای دفاع الوطني کوژراون.
- ١٧٠٧ ئەندامی میلیشیای حزبوڵای لوبنانی کوژراون.
-٨٥٩٣ ئەندامی هێزە ئێرانییەکان لە سوریادا کوژراون.
-١٣ هەزار ئەندامی هێزی سوریای دیموکراتیک لە شەڕی دژ بە داعشدا گیانیان بەختکردووە.
-٩٣٦ شەڕڤانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە گیانیان بەختکردووە.
زیاتر لە ٤٠ هەزار داعش کوژراون و ٢٨ هەزار کوژراوی هێزە توندڕەوەکانی النوسرة و القاعدة و نزیکەی ٥٠ هەزار چەکداری ئۆپۆزسیۆن لە ماوەی ١٠ ساڵ شەڕی ناوخۆی سوریادا کوژراون.
لە ڕاپۆرتەکەشدا هاتووە ٤٧ هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە زیندانی ڕژێمی ئێراندا بە ئەشکەنجە گیانیان لەدەستداوە، ٣٢٠٠ زیندانی ونبوونی دەستی داعشن، ٤١٠٠ چەکداری ڕژێمی سوریا چارەنووسیان نادیارە، ١٨٠٠ ونبوونی دەستی چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریان.
ت.پ