لە مەڕاسیمێکدا بەرگی سێیەمی پەرتوکی "گوڵدانی ژن" ناسێندرا

لە هۆڵی هۆتێل ڕامادا لە سلێمانی، مەراسیمی ناساندن و بەدیاری بەخشینی بەرگی سێیەمی پەرتوکی "گوڵدانی ژن"ی نووسەر نەرمیـن عوسمان بەڕێوە چوو.

سلێمانی

 

لەناو ئامادەبووانی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران، ڕووناکبیران و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان، ئەمڕۆ لە هۆڵی هۆتێل ڕامادا، مەراسیمی ناساندن و واژۆکردنی بەرگی سێیەمی پەرتوکی "گوڵدانی ژن" بەڕێوە چوو. ئەم بەرهەمە نوێیە وەک بەشێک لە پڕۆژەیەکی بەردەوامی ئەدەبی و فیکری، تیشک دەخاتە سەر پێگە و ناسنامەی ژن لە کۆمەڵگەی کوردیدا.


هاوکات  گوڵدانی ژن بەرگی یەکەم  لە ٢٠٢٠  ،بەرگی دوو لە ٢٠٢٣ و بەرگی سێیەم لە ساڵی ٢٠٢٦  نووسراوەو بڵاو کراوەتەوە و ٧٥ ژنی جیاواز بەشدارە تێیدا. 

 

مەراسیمەکە بە چەند وتارێکی پێشەکی دەستیپێکرد، تێیدا تیشک خرایە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پڕۆژەی «گوڵدانی ژن». ئامادەبووان و ڕەخنەگران ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم بەرگە نوێیە "بەرگی سێیەم" هەڵگری دیدگایەکی قووڵترە بۆ کێشە هاوچەرخەکانی ژنان و هەوڵدەدات مێژوویەکی نووسراو بۆ ئەو ئەزموونانە دروست بکات کە پێشتر فەرامۆش کرابوون. 

 

پڕۆژەی پەرتوکی "گوڵدانی ژن" لە ساڵانی ڕابردوودا بە بڵاوکردنەوەی بەرگی یەکەم و دووەم توانی سەرنجی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان ڕابکێشێت. ئەم زنجیرە کتێبە کار لەسەر کۆکردنەوەی یادەوەرینامە، وتاری فیکری، و لێکۆڵینەوەی جێندەری دەکات.


بڵاوکردنەوەی بەرگی سێیەم لەم کاتەدا، وەک درێژکراوەی ئەو سەرکەوتنانە دەبینرێت کە بەرگەکانی پێشوو بەدەستیان هێنابوو، هەوڵێکە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە مەعریفییەی لە کتێبخانەی کوردیدا لەبارەی پرسی ژنانەوە هەیە. 


ڕووخۆش  غەریب،  ئەکادیمیست و نووسەر وتی: ئەوەی نەیخوێنێتەوە نازانێت ئەکە لە چەند رەهەندەوە  سودی هەیە بۆ ئەم مەبەستە من لە چەند خاڵێکدا گرنگی ئەم پەرتوکە بەنرخەم باس کردووە، خاڵی یەک وەک سەربازێکی ون بە بارودۆخێکی سەختدا تێدەەپەری و بەس خۆت دەزانیت چۆن کۆسپەکان تێپەراند هەر یەکێک لەو بەرێزانەی ناو پەرتوکەکە بەس خۆیان و کەسانی چوار دەور دەزانن بە چیا تێپەڕیون، کاتێک کەسێک بەسەریان دەکاتەوە ئەوە پاداشتێکی مەعنەوی زۆرە و کاتێک کەسێک پێت ئەڵێت ئەوەی کردووتە زۆرە ئەوا رێزلێنانێکی گەورەیە، خاڵی دوو هەمیشە بۆ گۆرانکاری سەردەمەکان باشترین بەڵگەنامە ئەوەیە کە لە زاری کەسەکەوە بارودۆخەکە بگێرنەوە باوەرپێکراوترین بەڵگەنامەیە، بە دۆکۆمێت کردنی چیرۆکەکانی ئەم پەرتووکە ئەوەیە کە ساڵانی داهاتوو زۆر سودی دەبێت و وەک بەڵگەنامە بەکاربهێندرێت.

 

"یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ژنی کورد ئەوەیە کە ڕادەستی دوژمن نەبووەو لەسەر پێی خۆی وەستاوە"

نەرمین عوسمان، نووسەری گوڵدانی ژن وتی: دەمەوێت باس لە پرۆژەی بە دیکۆمێنت کردنی ژیانی ژن بکەم و ژن بەردەوام وەک گوڵ ناسراوە و گوڵ نیشانی جوانییە تەنها رووخسار نا بەڵکو جوانی ناخ ئەقڵ خەبات ئەگەر کورد بیت ژن بیت دەبێت چەند جوان بێت ؟ بۆیە دەبێت بیکەینە گوڵدان.، من گوێم نەداوەتە جیاوازی فیکری و بیر و باوەر ئەوەی لای من گرنگە کە خەباتی کردبێت و خزمەتی کردبێت و یەک رۆژ لە یەک کەسم نەپرسیوە سەر بە چ لایەنێکی چونکە بە لای منەوە جیاوازی نییە، لە باکوور باشوور رۆژئاوا چاوپێکەوتنم کردووە، جار هەبووە یەک مانگ بە ڤیدیۆ لەگەڵ بەرامبەرەکەم قسەم کردووەو تۆمارم کردووە، لەگەڵ زۆرینەی ژنەکاندا گریاوم پێکەنیوم ئەوان ئەوەستان لە گریان من نەوەەستام، لە نوسینەکاندا هەستەکانم تێکەڵ هە ئازارەکانیان کردووە و گریانەکانم بۆ ژنانی نەتەوەکەمە و هەستێکی تیایە لە چیرۆک چۆتە دەر بۆتە رۆمان، هەریەک لەو ژنانە رۆمانێک هەڵدەگرێت کە لەگەڵیاندا بکرێت یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ژنی کورد ئەوەیە کە ڕادەستی دوژمن نەبووەو لەسەر پێی خۆی وەستاوە، ژنی کورد دەبێت بروای بە خۆی هەبێت چونکە دەگمەنە ژن هەبووە هاوژینەکەی لە شاخ بووە بەتانی نەبووە بیدا بە خۆیدا جلەکانی داوە بە منداڵەکەیدا من ئەو ژنانە دەکەم بە تاج و دەیکەمە سەرم بۆیە بریارم دا لە رووی ئەخلاقی داد پەروەری و پرسی نەتەوەی دەبێت لەم پەرتووکەدا تۆمار بکرێت و بۆ نەوەی داهاتوو سودی لێ ببینن.لەو بروایەدام بێ ژن پرسی نەتەوایەتی سەرناگرێت. و رێگەیەکی زۆرمان لە بەردەمدا ماوە.

 

نەرمین عوسمان، نووسەر وتی: پەتوکەکەمان ناو ناوە گوڵدانی ژن چونکە ژن وەک گوڵ وایە، ئەو ژنانەی ئێمە کۆمان کردۆتەوە تەنها لە باشووردا نین، بەڵکو ژنانی هەر چوار بەشی کوردستانمان کۆ کردۆتەوە، بۆ ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ هاوکارانم کار دەکەین بۆ کۆ کردنەوەی ئەو ئەزموونانە.