لە مانگی شوباتدا ٣٩ ژن کوژراون

بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی ژن نیوز، لە باکووری کوردستان و تورکیا لە مانگی شوباتدا ٣٩ ژن کوژراون و ١٥ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە بەهۆی دەسەڵات و سیاسەتی بێ سزا لە دەسەڵاتی دادوەری. بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز، لە مانگی شوباتدا٣٩  ژن کوژراون و ١٥ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

دوای ١٩ ساڵ ڕاستییەکە دەرکەوت

لە ناوچەی سیڤریهیساری ئێسکیشەهر، ١٩ ساڵ پێش ئێستا جانسو سیلەری تەمەن ٩ ساڵ وترا "خۆی کوشتووە"، بەڵام دەرکەوت لەلایەن باوکییەوە کوژراوە.

 

لەو ژنانەی کوژراون، ٩یان لەلایەن ئەو پیاوانەوە بووە کە لێیان جیابوونەتەوە، ٦یان لەلایەن ئەو پیاوانەوە بووە کە ناسیویانن، ٦ لەلایەن پیاوانەوە کە پەیوەندییان لەگەڵیان هەبووە، ٨ لەلایەن پیاوانەوە کە هاوسەرگیرییان لەگەڵ کردووە، ٦ لەلایەن کوڕەکەیانەوە، سێ لەلایەن باوکیانەوە کوژراون، یەکێکیان لەلایەن ئەو پیاوەوە کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدا بوون.