لە مانگی ڕابردوودا لە باکووری کوردستان و تورکیا ٢٢ ژن کوژراون
بەپێی ڕاپۆرتی پلاتفۆرمی تاوانەکانی سەر ژنان ڕادەگرین "KCDP" دا هاتووە لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە مانگی کانوونی دووەم-دا ٢٢ ژن کوژراون و ١٤ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئامارەکانی ڕاپۆرتی پلاتفۆرمی تاوانەکانی سەر ژنان ڕادەگرین "KCDP"، لە مانگی کانوونی دووەمدا ٢٢ ژن کوژراون، کە بەشێکی تاوانەکان لە ماڵەکانی خۆیاندا ئەنجام دراوەو ١٤ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ٧٣٪ی ژنان لە ماڵی خۆیان کوژراون، ٥٠٪ بە ڕێگەی چەک و ٢٣٪ لە ئامارەکان لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کوژراون. لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە دەردەکەوێت کە ئەم دۆخە لە ئەنجامی توندوتیژی دژی ژنان کە گرنگی پێنادرێت ڕوو دەدات.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لە کۆی ئەو ٢٢ ژنەی کە کوژراون، یەکێکیان بە هۆکاری ئابووری کوژراوە، یەکێکی دیکەیان لەلایەن ئەو کەسەوە کوژراوە کە کچەکەی پێشنیاری هاوسەرگیری لە گەڵیا ڕەتکردووەتەوە، هەروەها هۆکاری کوشتنی ٢٠ ژنەکەی دیەکەش هێشتا نادیارە.
زۆرینەی تاوانەکان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوەیە
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەم زانیاریانە بڵاوکراوەتەوە: "زۆربەی ژنان لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کوژراون. لە کۆی ئەو ٢٢ ژنەی کە لە مانگی کانوونی دووەمدا کوژراون، پێنج-یان لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کوژراون، سێ دیکەیان لەلایەن هاوژینی پێشوویان، دوو کەسیان لەلایەن ناسیاوی خۆیانەوە، دوو کەسیان لەلایەن باوکیانەوە، یەکێک لەلایەن کوڕەکانیانەوە، یەکێک لەلایەن براکانیانەوە، دوو کەس لەلایەن هاوژینی پێشوویانەوە، یەکێک لەلایەن کەسوکاریەوە و یەکێک لەلایەن زاوای پێشوویانەوە کوژراون، کوشتنی چوار ژن هێشتا ڕوون نەکراوەتەو، لەم مانگەدا زۆرترین کوشتنەکانی ژنان لە ماڵی خۆیاندا ڕوویداوە، سێ ژن لە شەقام و دوو ژن لە شوێنێکی دوور کوژراون.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو شارانەی کە زۆرترین ڕێژەی کوشتنی ژنانی تێدا تۆمار کراوە بریتین لە ئەدەنە یەک، ئەنقەرە دوو، ئانتالیا پێنج، بارتن یەک، چۆرووم یەک، ئەستەنبوڵ چوار، ئیزمیر چوار، کۆنیا یەک، مانیسا یەک، مێردین دوو.
لە بالکەسین یەک ژن بە گوماناوی گیانی لەدەستداوە، لە خارپێت یەک، جۆلەمێرگ یەک، کاتهای یەک، مانیسا یەک، مێردین یەک، موولگا یەک، ناڤشەهیر یەک، ساراکایە دوو، سێرت یەک، ڕەحا یەک، تەکریداغ یەک ژن بە گوماناوی گیانی لەدەستداوە.