لە لوبنان ژنان باجی قەیرانی ئابووری دەدەن

قەیرانی ئابووری لوبنان کاریگەری لەسەر بارودۆخی ژیانی ژنان هەیە و هەروەها دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی.

مارینا عەندس

 

بەیروت- بەپێی توێژینەوەیەک کە لە لوبنان ئەنجامدراوە، ژنان زیاتر بەهۆیقەیرانی ئابووری وڵاتەکە کاریگەرییان لەسەرە، ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، بارودۆخەکە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بێکاری، هەژاری ناتواندرێت بشاردرێتەوە، بەگوێرەی شارەزایان، ژنانی لوبنانی یەکەم زیانبەرکەوتووی بەشێکی گەورەی قەیران و کێشە ئابوورییەکانی وڵاتەکەیانن، هەروەها بانکی نێودەوڵەتی ئەو داتایەی پشتڕاستکردەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، لوبنان ڕووبەڕووی یەکێک لە سێ خراپترین قەیران بووەتەوە لە ماوەی ١٥٠ ساڵی ڕابردوودا. ماری ناسف ئەلدبس، ئەندامی ئەنجومەنی ئابووری، کۆمەڵایەتی و ژینگەیی لوبنان، لەبارەی بارودۆخی وڵاتەکەوە لیدوانی دا.

 

"ژنان زیاتر کاریگەرییان لەسەرە"

ماری ناسف ئەلدبس ئاماژەی بەوەدا، قەیرانی ئابووری سەختی لوبنان بە ئاشکرا کاریگەری لەسەر بارودۆخی هاوڵاتیان و بەتایبەتی ژنان هەیەل، قەیرانەکە دەبێتە هۆی ئەوەی ژنان وەک پلەی دووەم ببیندرێن، کاریگەرییەکان یەکەمیان بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی و کوشتنە و دووەمیان بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکارییە لەناو ژنانی تەمەن ١٨ بۆ ٥٤ ساڵ، لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامادەکراوە، زیاتر لە نیوەی ژنانی کرێکار بێکارن و نیوەکەی دیکەشیان ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی مووچەوە، ژنان تەنها بەشێکی کەم لە مووچەکانیان وەردەگرن، لەگەڵ دابەزینی بەهای دراوی لوبنانی، هێزی کڕینیش دابەزی.

 

"پێویستە کۆتایی بە جیاکارییەکان بێت"

ماری ناسف ئەلدبس ڕایگەیاند، یاسای کار بە شێوەیەکی بنچینەیی ژنان و مافەکانیان ناپارێزێت، بۆیە خاڵی ئەرێنی نییە، بەڵکو تەنها بڕگە نەرێنییەکانی یاسا جێبەجێ دەکرێن، وتیشی: بۆ ئەوەی لە خێزانەوە دەست پێبکەین و یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان لە هەموو بوارەکاندا مسۆگەر بکەین، پێویستە سەرەتا کۆمەڵگەی پیاوسالاری لەناو ببرێت، بەم شێوەیە دەنگی ژنان یەکسانە بە دەنگی پیاوان. بە تایبەتی، پێویستە یەکسانی لە نێوان کرێکارانی ژن و پیاودا  هەبێت لە دابەشکردنی کرێدا، پێویستە یاسا ئایینییەکان هەڵبوەشێندرێنەوە و بە یاسایەکی شارستانی یەکگرتوو جێگۆڕکێیان بۆ بکرێت.

 

"هەموو شتێک ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت"

ماری ناسف ئەلدبس ئاماژەی بەوەدا، دەرئەنجامەکانی قەیرانەکە لەسەر ژنانی لوبنانی لە ساڵی ٢٠١٩دا قووڵتر بووە و هەربۆیە ژنان بەشداری لە چالاکییەکاندا دەکەن و داوای مافەکانیان دەکەن، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ شتەکان خراپتر دەبن، توندوتیژی خێزانی دژی ژنان دوو هێندە زیادی کردووە، باری خێزانی و ئابووری زیادی کردووە.

 

"بەڕێوەبەرەکەم لەکار دەریکردم و ڕووبەڕووی توندوتیژی باوکم بوومەوە"

هەروەها ئەندازیار لین تۆما ڕایگەیاند،ژنان لە خراپترین پرۆسەی ژیانیاندا دەژین و وتی: بەڕێوەبەری شوێنی کار بارودۆخی ئابووری نیشان داوە و هەموو ژنانی لە کار دەرکردووە، ئەو بەڕێوەبەرەی کە ژنەکانی دەرکرد سێ پیاوی لەگەڵ خۆی هێشتەوە، لەو کاتەوەی لە کارەکەم دەرکرام، لەلایەن باوکمەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و زارەکی بوومەوە، هەرچەندە بەدوای کاردا دەگەڕێم، بەهۆی قەیرانی ئابووری و تێڕوانینی پیاوانەوە، زۆرێک لە ژنان لە لوبنان لە هەمان ئازاردا دەژین.