لە لەندەن یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە
لە ٩یەمین ساڵیادی شەهیدکردنی سێ ژنی شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکوژکران، لە لەندەن بە ڕێپێوانێک یادیان کرایەوە.
لە ٩یەمین ساڵیادی شەهیدکردنی سێ ژنی شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکوژکران، لە لەندەن بە ڕێپێوانێک یادیان کرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و بزووتنەوەى ژنانی گەنجی تێکۆشەردەستپێشخەری ژنانی کورد لە بەریتانیا، لە ناوچەی ترافالگار ڕێکخرابوو.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەکانی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوەو ژمارەیەکی زۆر کورد و دۆستەکانیان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
لە چالاکییەکەدا، ڕاگەیەندراو خوێندرایەوەو بە وتنەوەی دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "سارا، ڕۆژبین، ڕۆناهی" کۆتایی پێهات.