لە کەرکوک ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا

لە گوندی ساتی سەر بە شارەدێی قەرەهەنجیر لە سنووری پارێزگای کەرکوک، ژنێک بە چەکی تاپڕ لەلایەن هاوژینەکەی کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ساتی سەر بە شارەدێی قەرەهەنجیر لە سنووری پارێزگای کەرکوک، ژنێک بە چەکی تاپڕ کوژرا.

 

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکە، ژنەکە تەمەنی ٣٩ ساڵە و دایکی چەند منداڵێکە، دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی هێزە ئەمنییەکان، دەرکەوتووە کە ڕووداوەکە لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئەنجامدراوە.

 

لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی وردتر کردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و پاشخانی ڕووداوەکە.