لە کەرکوک تەرمی ژنێک بە شێوێندراوی دۆزرایەوە
لە گوندی چیمەنی سنووری پارێزگای کەرکوک، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی شارەکەوە تەرمی ژنێکی گەنج دۆزرایەوە، کە جەستەی شێوێندراوە.
ناوەندی هەواڵ
کوشتنی ژنان بەهۆی عەقڵیەتی پیاوسالاری بەردەوامی هەیەو کوشتنی ژنان لە باشووری کوردستان بووەتە هەواڵی ڕۆژانە، لەنوێترین ڕووداودا لە گوندی چیمەنی سەربە پارێزگای کەرکوک، هێزە ئەمنییەکان، تەرمی ژنێکی گەنجیان دۆزییەوە.
بەپێی زانیارییەکان تەرمەکە خراوەتە نێو گونێیەکەوە و بەشێکی جەستەکەی شێوێندراوە، لەگەڵ تەرمەکەدا هیچ پێناسێک بوونی نەبووە، گومان دەکرێت تەمەنی کوژراوەکە لە نیوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵە.
ئەوە لەکاتێداکیە، لە ١٥ی ئادار لە شارۆچکەی سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی ژنێکی گەنجی تەمەن ١٥ ساڵ بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە کوژرا.
لە مانگی شوبات، چوار ژن کوژراون و بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
تەنها لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ٨ ژن بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە یان کوژراون.