لە کەرکوک بەهۆی ئاگر کەوتنەوە سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە گەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوک ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیانلەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
بەپێى زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوک ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە سێ منداڵ گیانیانلەدەستدا، هەروەها ئەو سێ منداڵەى لە ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێى زانیارییەکان، ئەو سێ منداڵەى لە ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە پێکدێن لە دوو کوڕ و کچێک.
جێگاى ئاماژەیە، تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەى ڕووداوەکەوە هیچ زانیارییەکیان نەخستووەتەڕوو.