لە کۆمەڵکوژی نوێ لە کەناراوەکانی سووریا هەزارو ٥٠٠ کەسی عەلەوی کوژران

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، گیان لەدەستدانی هەزارو ٥٠٠ کەسی مەدەنی لە ناوچە جیاجیاکانی کەناراوەکانی سووریا بەڵگە کردووە کە زۆربەیان عەلەوی بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەناراوەکانی سووریا بەردەوامن لە شایەتحاڵی توندوتیژی نێوان هەتەشە و بەناو "پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو"، سەدان هاوڵاتی مەدەنی بەتایبەت عەلەوییەکان گیانیان لەدەستداوە لەناویاندا ژن و منداڵ هەن.

 

ڕۆژی ١٤ی ئادار، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڵگەی ئەو کۆمەڵکوژییە نوێیانەی لە کەناراوەکانی سووریادا تۆمار کرد و ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە هەزار و ٥٠٠ کەس کە زۆربەیان عەلەوی بوون.

 

ڕوانگەکە پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەی کوژراوانی مەدەنی لە کەناراوەکانی سووریا لە ٦ی ئادارەوە بەرەو هەڵکشان دەچێت، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان هاوڵاتی مەدەنی، لەناویاندا ژن و منداڵ.

 

ئەو ڕوانگەیە ڕایگەیاندووە کە دوو کۆمەڵکوژییان لە لازقیە و تەرتوس بەڵگە کردووە و ٢٤ کەسی مەدەنیش کوژراون، هەروەها چوار کۆمەڵکوژی لە تەرتوس، لازقییە، حەما و حومس تۆمار کردووە و ٩٣ کەسی مەدەنی کوژراون کە زۆربەیان عەلەوی بوون.

 

هۆشداریدا لەو میکانیزمەی کە قوربانییەکان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا لە کەناراوەکانی سووریادا دەنێژرێن، دوای ئەوەی کوژرانی نزیکەی هەزار و ٣٩٣ کەسی مەدەنی لە تەریقەتی عەلەوییەکان بەڵگەدار کرد.

 

نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی کە ئەم گۆڕانە دەتوانن ببنە "پڕوپاگەندە"، ئیستغلال بکرێن بۆ پەرەپێدانی گێڕانەوەی خزمەت بە ئەجێندای سیاسی و مرۆیی، بەناو "پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو"ی تۆمەتبار کرد بەوەی کە تاوانی جەنگ لە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدەن، ئەمەش هەڕەشە لە مافە مرۆییەکانی قوربانییەکان و بنەماڵەکانیان دەکات، هەروەها ڕاستییەکان سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی بەکۆمەڵ لە دژی ئەندامانی بێ بەرگریی مەزهەبی عەلاوی تۆمەتبار دەکات.

 

ڕوانگەکە لەسێدارەدانی مەیدانی هاوڵاتیانی مەدەنی ئاشکرا کرد، جگە لە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لەناو ماڵەکانیان یان لە کێڵگە و زەوییە کشتوکاڵییەکان.

 

ڕوانگەی سووریا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەپەلە لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکاریانە بکات کە ئەنجام دەدرێن و تیمی سەربەخۆ بۆ بەڵگەنامەکردنی ئەم کۆمەڵکوژیانە ڕەوانە بکەن و لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەن کە بەشدارن لەم ئۆپەراسیۆنانە و لەسێدارەدانی مەیدانیدا، ڕوانگەی سووری هۆشداری داوە کە بێ سزایی مەترسی لەسەر سەقامگیری کۆمەڵایەتی لە قۆناغی دوای ڕژێم و داهاتووی نوێی وڵاتەکە دروست دەکات.