لە خوێندنگەکانی باشووری کوردستان وانەیەک بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا تەرخانکرا
ئەمڕۆ لە خوێندنگەکانی باشووری کوردستان لەسەر بریاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، وانەی یەکەم تەرخانکرا بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاواو باسکردن لە خۆشەویستی خاک و نیشتیمان.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٥ی کانوونی دووەم، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومیی و ناحکومیی، وەزارەتی پەروەردە وانەی یەکەمی بۆ پشگیری لە بەرخودانی ڕۆژئاوای کوردستان تەرخان کرد، لە خوێنگەکانی سلێمانی، وانەی یەکەم تەرخان کرا بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا شۆڕشەکانی کورد.
لە شارۆچکەی چەمچەماڵیش خوێندنگەکان وانەیەکی تایبەتیان بە پشتیوانی ڕۆژئاوا و نەتەوە و مێژووی گەلی کورد پێشکەش کرد، هەروەها مامۆستایان خوێندکارانیان بە مێژووی گەلی کورد ئاشنا کرد و لەو چوارچێوەیەشدا، باس لە خەبات و بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان کرا.
لە شارۆچكەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، وانەی یەکەمی سەرجەم خوێندنگەكان بۆ خستنەڕووی دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و پاڵپشتی ئەو بەشەی كوردستان تەرخان كرا.