لە خەلیفان پیاوێک کە قسەی نەشیاری بە ژنان دەوت دەستگیر کرا
پۆلیسی سۆران بڵاویكردەوە، لە سنووری شارۆچكەی خەلیفان پیاوێک دەستگیر کرا کە لە ڕێگەی تیکتۆک قسەی نەشیاوی بە ژنان وتووە.

ناوەندی هەواڵ
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی دەستگیر کردنی هاوڵاتییەک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، لە سنووری شارۆچكەی خەلیفان پیاوێکی تیکتۆکچی بە ناوی ( ا،خ، ا ) دەستگیر کرا، کە لە ڕێگەی تیکتۆک قسەی نەشیاوی بە کەسایەتییەکان و ژنان بەتایبەت داوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەسەر ڕاسپاردەی بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران لەڕێگای داواکاری گشتی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کراوەتەوە و بە پێی ماددەی (٢) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامیرەکانی پەیوەندی ڕاگیراوە.