لە خان یونس مندالێکی کچ بەهۆی سەرمای سەختەوە گیانی لەدەستدا
سەرچاوە پزیشکییەکان باسیان لە گیانلەدەستدانی منداڵێکی کچی تەمەن ٢٧ ڕۆژ کردووە بەهۆی بارودۆخی سەختی کەشوهەوای زستانە لە کەرتی غەززە.
ناوەندی هەواڵ
گیان لەدەستدانی مندالێکی کچی دیکە لە کەرتی غەززە بارودۆخی ناجێگیری ئاوارەبووەکان ئاشکرا دەکات کە لە چادرەکاندا دەژین، هیچ پارێزگارییەک لە زستانی سەخت ناکەن، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر قەبارەی ئەو کارەساتە مرۆییەی کە ڕۆژانە لەگەڵ بەردەوامی شەپۆلە ساردەکاندا قووڵتر دەبێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی لە غەززە سەرلەبەیانی ١٧ی کانوونی دووەم، گیانلەدەستدانی ئایشە عایش ئاغا، تەمەن ٢٧ ڕۆژ لە خان یونس، بەهۆی سەرمای سەختەوە ڕاگەیاند.
لەگەڵ گیانلەدەستدانی منداڵی کچ ئایشە ئاغا، ژمارەی زیانلێکەوتووانی منداڵ لە کەرتی غەززە بەهۆی سەرمای توند لە سەرەتای زستانەوە بۆ هەشت کەس بەرز دەبێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کەمیی هاوکاری و کەمی کەرەستەی گەرمکەرەوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ڕووداوەکە ڕەنگدانەوەی توندی دۆخی مرۆیی لە کەرتەکەدا، بەتایبەتی بۆ منداڵان و ئەو ئاوارانەی کە لە چادرەکاندا دەژین و ئامێری پێویستیان نییە بۆ بەرگەگرتنی کەشوهەوای سارد.