لە کاروانی شەشەمدا هەزار خێزانی کۆچبەر لە عەفرین دەگەڕێنەوە شارەکەیان

نزیکەی هەزار خێزانی کۆچبەر لە عەفرین، کە دانیشتووانی قامیشلۆ، عامودا و دێرکن بەرەو شارەکەیان ڕۆیشتن، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکەوتنەکەی ٢٩ی کانوونی دووەمە کە ئامانج لێی ئاسانکاری گەڕانەوەی دانیشتووانە بۆ ناوچەکانی خۆیان دوای ساڵانێک لە کۆچکردن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم ڕێگەی خۆشکرد بۆ گەڕانەوەی هەزاران کۆچبەر بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان، لە چوارچێوەیەکی ڕێکخراوەیی بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی خێزانەکان و گەڕاندنەوەی بارودۆخی ژیانیان دامەزرا، هەنگاوێک کە بە هەنگاوێکی گەورە دادەنرێت بەرەو سەقامگیری کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدا.

 

لە ناوچەکانی قامیشلۆ، عامودا و دیریک، بەرەبەیانی ٢١ی ئایار، کۆمەڵەیەکی نوێ لە کۆچبەرانی عەفرین کە بە نزیکەی لە هەزار خێزان پێکهاتبوون، دوای چەندین ساڵ کۆچکردن  گەڕانەوەیان بۆ شارەکەیان دەستپێکرد، ئەم گەڕانەوەیە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوومی دووەمی نێوان خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی کاتی سووریا دێت کە مەرجی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی دانیشتووان بۆ ناوچە سەرەتاییەکانیان دانابوو.

 

خێزانەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئامادەکارییەکانیان کۆتایی پێهێنا، پێش ئەوەی لە یاریگای ١٢ی ئادار لە قامیشلۆ کۆببنەوە، دوای ئەوە کاروانەکە بەرەو عەفرین بەڕێکەوت، ئەمەش شەشەمین گروپی لەم جۆرەیە کە ناوچەی جزیرە و کۆبانێ بەجێدەهێڵن، لەکاتێکدا گروپی دیکە کە لە هەزاران کۆچبەر پێکهاتوون ئامادەکارییان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بەم زووانە بگەڕێنەوە.

 

چەندین کاروانی پێشوو لە چەند هەفتەی ڕابردوودا تۆمارکراون، کاروانی یەکەمی کۆبانێ کە نزیکەی ٦٠٠ خێزانی لەخۆگرتبوو، لە ١٩ی ئایار گەیشتە عەفرین، هەروەها ناوچەی جزیرە شایەتی گەڕانەوەی چوار کاروانی دیکە بوو، کە ٤٠٠ خێزان لە ٩ی ئادار، ٢٠٠ خێزان لە ٤ی نیسان، ٨٠٠ خێزان لە هەمان مانگ، هەروەها بە نزیکەی هەزار خێزان لە ٩ی ئایاردا گەڕانەوە بۆ عەفرین.