لە کامپی مەخمور کۆنفرانسی تەندروستی دەستیپێکرد

ئەمڕۆ پێنجەمین کۆنفرانسی تەندروستی بە دروشمی "لە بەرامبەر سیستمی کاپیتالیزمدا جیگرەوەی تەندروستی دادەمەزرێنین" لە کامپی مەخمور دەستیپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، پێنجەمین کۆنفرانسی تەندروستی بە دروشمی "لە بەرامبەر سیستمی کاپیتالیزمدا جیگرەوەی تەندروستی دادەمەزرێنین" بە بەشداری ٩٠  ئەندامی کۆمیتەی تەندروستی بەڕێوەدەچێت.

کۆنفرانسەکە بە دروشـمی "لە بەرامبەر سیستمی کاپیتالیزمدا جیگرەوەی تەندروستی دادەمەزرێنین" هەروەها پانکارتی "سروشت بپارێزە و بەر بە نەخۆشییەکان بگرە"، "دروستکردنی نەتەوەی دیموکراتی، دروستکردنی کۆمەڵگایەکی تەندروستە" بە هۆڵی کۆنفرانسەکەدا هەڵواسرابوون.

کۆنفرانسەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد و ڕێنوێنییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و ڕاپۆرتە ئامادەکراوەکان خوێندرانەوە، هەروەها ماوەی دوو ڕۆژ بەردوام دەبێت.

 

ت.پ