لە هەولێر لافاو دروست بووەو دەیان منداڵ زیانیان بەرکەوتووە
بەهۆی بارانبارین لە شەوی ڕابردووەوە لافاو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر درووست بووە و بەهۆیەوە زیان بە زیاتر لە ٦٠ ماڵ گەیشتووە،

ناوەندی هەواڵ
لەدوێنێوە ٢ی ئایار، شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان کردووە لەچەند گەڕەکێک و شەقامێکى سەرەکی لە شاری هەولێر لافاو درووست بووە.
بەپێی زانیارییەکان لە ئێوارەى دوێنێوە لافاو زیانی ماددی بە زیاتر لە ٦٠ ماڵ گەیاندووە و بەشێک لە هاوڵاتییانى چەند گەڕەکێکیش بەهۆی مەترسییەوە ماڵەکانیان جێهێشتووە.
قائیمقامی هه‌ولێر بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاماژەی بەوەکردووە، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌ژێر ڕۆشنایی هۆشدارییه‌كانی كه‌شوهه‌وادا، ئاماده‌كاریی پێویستیان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كردووە.