لە هێرشەکانی بەیروتدا هەزارو ١٨١ کەس گیانیان لەدەستدا

ئیسرائیل بەشەو هێرشی کردە سەر بەیروت و تەقینەوەیەکی زۆر قورس ڕوویدا، لە ٢٣ی ئەیلوولەوە تا ئێستا هەزار و ١٨١ کەس لە لوبنان گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سوپای ئیسرائیل لە شەودا هێرشێکی ئاسمانی دیکەی بۆ سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەستپێکرد، ئەم هێرشە دوای ئەوە هات کە سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی بەشێک لە باڵەخانەکانی گەڕەکەکانی باشووری بەیروت کرد.

 

 لەو هێرشە ئاسمانیەدا کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە فەرمانی نوێی چۆڵکردنی باشووری بەیروت لە شەودا ئەنجامدرا، تەقینەوەیەکی زۆر توندوتیژی بووە هۆی ئەوەی تۆپێکی ئاگرین و دوکەڵی زەبەلاح بەرزبێتەوە بۆ ئاسمان، لە بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا لانیکەم ٨ تەقینەوە ڕوویداوە.

 

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ٢٣ی ئەیلوولەوە لانیکەم هەزار و ١٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٣١٨ کەسیش برینداربوون، بەپێی سەرچاوە فەرمییەکانی لوبنان، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون.