لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن کوژراو و بریندار هەن کە ڕۆژنامەنووسیان تێدایە

بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆسەر شارەکانی سەنعا و جەوف لە یەمەن، ٣٥ کەس کوژران و ١٣١ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەکانی کردە ئامانج، لەوانە بارەگای ڕێنمای ئەخلاقی، لقێکی بانکی ناوەندی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاگەیاندنیەکانی یەمەن ڕۆژی ٢٠ی ئێ ئەیلوول بڵاویانکردەوە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن و شاری جەوف ، کە ٣٥ کەس کوژران و ١٣١ کەسی دیکەش بریندار بوون، ئاماژەی بەوەدا، کە هێرشەکان زیانێکی بەرفراوانیان بە سەر ماڵی هاوڵاتییان گەیاندوە، بەتایبەتی لە گەڕەکی تەحریر لە ناوەڕاستی شاری سەنعا کە بارەگای ئیرشادی ئەخلاقی لێ کراوە، هەروەها بە ئامانجگرتنەکان شوێنی دیکەشیان لەخۆگرتبوو.

 

ڕاگەیاندنەکان ڕوونیکردەوە، ئەو هێرشانە بووەتە هۆی برینداربوونی کارمەندانی لقی بانکی ناوەندی لە پارێزگای جەوف، لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە تاوەردی لقی پارێزگای حەزمیان کردە ئامانج، هەروەها شوێنەکانی بەتەواوی مەدەنی، لەنێویاندا بارەگای ڕۆژنامەکانی "٢٦ی ئەیلوول" و "یەمەن"، کە هەردووکیان سەر بە ڕاگەیاندنی سەربازین، ئەم هێرشە ئاسمانییانە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ڕۆژنامەنووسان بە ژن و پیاو و هەروەها ژمارەیەک هاوڵاتی و تەماشاکەر.

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ٢٠ هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا کە چەندین شوێنیان کردە ئامانج، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پانتایی بەرفراوانی هێرشەکە و فرەچەشنی ئامانجەکانی بوو، لەنێویاندا دامەزراوە سەربازی و حکومییە گرنگەکان، ئەمە دوایین هێرشە بۆ سەر یەمەن کە زیاتر لە ساڵێکە حوسییەکان و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان ئاڵوگۆڕ کردووە، هەروەها ئەمەش لە چوارچێوەی کاردانەوەکانی شەڕی بەردەوامی غەززە لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمت٢٠٢٣ەوە.