لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە نسێبین ٥ ژن دەستگیرکران
لە نسێبین پۆلیس هەڵیانکوتایەوە سەر ماڵان و چەندین دەرگای شکاند و کەلوپەلی ماڵانیان تێکدا، لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیشدا ٥ ژن لە دایکانی ئاشتی دەستبەسەر کران.
ماردین
پۆلیس لە بەرەبەیانیدا لە ناوچەی نسێبین'ی سەر بە ماردین هەڵیانکوتانە سەر چەندین ماڵ و گەڕان و پشکنینیان بە ماڵاندا کرد، دەرگای ماڵانیان دەشکاند و کەلوپەلی ناوماڵەکانیان تێکدەدا.
لە ئەنجامی ئەو هەڵکوتانەدا، ٥ دایکی ئاشتیان بە ناوەکانی سەیران ئونوشدوو، حەیات ئاکداشی ٥٦ ساڵ، بیلمەز ئاری، سەدیکە ئیلهان، و شەهریبان دەمیر'یان بردە بنکەی TEM لە لقی ماردین
ت.پ