لە هەڵەبجە بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕێز لە ژنانی پەرستار گیرا

بەبۆنەی ٨ی ئادار، لە پارێزگای هەڵەبجە ڕێز لە ژنانی پەرستار گیراو لەلایەن ژنانەوە پیرۆزبایی و پەیمانی کارکردنی بەردەوام دووپاتکرایەوە.

میهرەبان سەلام 

 

هەڵەبجە- ئەمڕۆ بەبۆنەی ٨ی ئادار لە پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجەو نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵ بوون  لەپای هەوڵ و ماندووبونی پەرستاران لەسەرجەم بارودۆخەکاندا، پیرۆزبایی خۆیان و سوپاس و پیزانینیان ئاڕاستەی ژنانی نەخۆشخانەکە کرد.

 

پزیشک هودا ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مندالان و مندال بوون وتی: بەبۆنەی ٨ی ئادار، رۆژی جیهانی ژنان، پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی خۆمان و هەموو ژنان و ژنانی جیهان و کوردستان بە تایبەت  دایکان و خوشکانمان لە دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە "پایتەختی ئاشتی" و دەوروبەری  دەکەین، ئەمرۆ پێزانینمان هەیە بۆ سەرجەم ئەو ژنانەی لەهەر بواریکدا کار دەکەن و ئەم شارەش خاوەن ژنانی کەن توانیویانە خۆیان بسەلمینن و ئەمڕۆش تەواوی ئەو ژنانەی توانیویانە بە بی بەرامبەر خزمەت بکەن  و دەستی ماندو نەبونیان دەگوشین لەبەر ئەوەی ژنان بەباشی لە کارەکانی خۆیاندا مەهارەیان هەبیت و بەردەوام بن بۆیە سوپاسیان دەکەین.

 

هیواخوازین  ڕۆژی هەشتی مارس لە ڕووداوێکی مێژووی مەئساتانەوە بگۆڕن بۆ بۆنەیەکی هیوابەخش و ئومێد بەخش کە تێیدا سۆزو خۆشەویستی باڵ بکێشێت بەسەر هەموو لایەکمانداو  لە جێگەی ئەو ڕووداوە، دەستەبەری مافە مرۆییەکانمان بکەین بە دەستپێکی ژیانمان بەرامبەربە دایکان و خوشک و هاوژینەکانمان، تاوەکو سەرجەم مافە یاسایی و مرۆییەکان فەراهەم ببێت بۆ ژنان کە شایستە بە خۆیان بێت و لە سایەی ئەواندا ژیان ئاڵوواڵاترو سەقامگیرتر ببێت بۆ خێزان و کۆمەڵگەکەمان.

 

لەکۆتایشدا لەلایەن ژنانەوە پیرۆزبایی و پەیمانی کارکردنی بەردەوام دووپاتکرایەوە.