لە ڕێگەی بەشداریکردن لە پێشانگا ژنانی نابینا لە غەززە بەرخۆدانی خۆیان لە ژێر ئاگری شەڕدا نیشان دەدەن
"هونەر بۆ هەمووان" پێشانگایەکی هونەری ناوازەیە لە دڵی ئازارەکاندا، کە کۆمەڵێک ژنی نابینا، سەرەڕای تاریکی، توانیان دیدگای خۆیان بۆ جیهان نەخشێنن، بە تێپەڕاندنی سنوورەکانی کەمئەندامی و شەڕ.

نەغم کەراجە
غەززە- لەناو ئەو کەشوهەوای شەڕ و گەمارۆدا کە بەسەر کەرتی غەززەدا دەسوڕێتەوە، هونەر وەک بەرخۆدان و دەنگێک بۆ ژیان سەرهەڵدەدات، سەرپێچی لە تاریکی دەکات، لەناو خۆیدا پەیامی هیوا و داهێنان هەڵدەگرێت. ئەم دەستپێشخەرییە کە ناوی "کاریگەری پەپوولە" بوو، تەنیا تاقیکردنەوەیەکی هونەری نەبوو، بەڵگەیەکی زیندوو بوو کە داهێنان پێویستی بە بینین نییە، بەڵکو پێویستی بە تێڕوانین هەیە.
پێشانگای هونەری بە ناوی "هونەر بۆ هەمووان"، بەشێک بوو لە دەستپێشخەریی "کاریگەری پەپوولە"، شوێنی داهێنەرانەی دابینکرد کە پێشتر بۆ یەکێک لە پەراوێزخراوترین گروپەکانی کۆمەڵگەی فەڵەستین بەردەست نەبوو، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی شەڕی بەردەوامدا.
لە ڕووی بیندراوەوە، ئایا جوحا، هونەرمەندی بینراو سەرپەرشتیاری دەستپێشخەرییەکە و ڕێکخەری پێشانگاکە، وتی: کاتێک بڕیارماندا ئەم دەستپێشخەرییە دەستپێبکەین، زانیمان لە لێواری مەحاڵدا وەستاوین. داواکردن لە کەسێکی نابینا بۆ وێنەکێشان، واتای پشت بەستن بە هەستی دەست لێدان و هەستکردن و یادەوەرییەکەی، هیچی زیاتر نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، باوەڕمان وابوو کە هونەر پێویستی بە چاو نییە ئەوەندەی پێویستی بە چاوی مەحاڵە". ڕۆح، هەستێکی قووڵی ژیان، ئێمە ناومان ناوە "کاریگەری پەپوولە"، بەو باوەڕەی کە کاریگەرییەکی جوان ڕەنگە نەبینراو بێت، بەڵام ئامادەیە، هەروەک کاریگەری پەپوولە لەسەر هەوا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆلی نابینایان بە تایبەتی کراوەتە ئامانج، بەتایبەتی ژنان. ، سەرکەوتوو بووین لە کۆکردنەوەی ٢٠ بەشداربوو کە ١٥ ژنی نابینایان تێدابوو، بەهیچ شێوەیەک ئاسان نەبوو پێیان بگەین، لە دەرگای دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم دا، بەڵام وەڵامم نەدۆزیەوە، ناچار بووم لەنێوان پەناگەکانی ئاوارەبووندا جوڵە بکەم، بەدوای ژنێکی نابینادا دەگەڕام کە ڕازی بێت لەگەڵمان بەشداری لە چارەسەرەکەدا بکات، گۆشەگیری کە بە هۆی شەڕ و پشتگوێخستن بە زۆر بەسەریاندا سەپێنرا.
ئەزمونێکی هەستیاری کە ئاڵەنگاری بینین دەکات
لە یەکەم ڕۆژی پێشناگا هونەریەکان، ئایا جوحا لەبەردەم بەشداربووان دانیشت، بە وردی گوێی لێدەگرتن. هەندێکیان هەرگیز فڵچەیان بەدەستەوە نەبووە، ڕەنگیان نەبینیبوو، هەرگیز شێوەی پەپوولە و باڵندە و تەنانەت دەموچاوی مرۆڤیشیان هەست پێنەکردبوو وتی: ئەوان وەک ئەوەی خەیاڵیان دەکرد باسی شتەکانیان دەکرد. بۆ هەندێک، پەپوولە شتێکی بچووک بوو کە لە خەیاڵیاندا بەبێ شێوەیەکی دیاریکراو دەفڕی. باڵندە تەنها دەنگێک بوو. بڕیارماندا لە سفرەوە دەست پێبکەین و ئامرازەکانیان پێ بدەین و بە وردی ڕوونیان بکەینەوە. فێرمان کرد کە چۆن دەست لە کاغەز و توێکڵ و فڵچەیەک بدەن، هەروەها چۆن ئەم هەستە بگۆڕن بۆ دەربڕینی هونەری و بینراو.
ئەرکەکە ئاسان نەبوو، بەو پێیەی ئەم گروپە زۆر هەستیارن و کارکردن لەگەڵیان پێویستی بە ئاستێکی بەرزی وردبینی و سەبر هەبوو. بەڵام ئەوەی وەک سەرسامی دەستی پێکرد بە تێپەڕبوونی کات گۆڕا بۆ سۆز. "ترس گۆڕا بۆ سەرسوڕمان. سەیری ئەوانم دەکرد کە پەیکەر دروست دەکەن، ڕەنگەکانیان بە شێوازی خۆیان تێکەڵ دەکرد، دەموچاوێکیان دەکێشا کە هەرگیز نەیانبینیوە، بەڵام بە قووڵییەک خەیاڵیان دەکرد کە هونەرمەندانی پیشەگەر سەریان لێ شێواوە".
ئاڵەنگاری و پەیامەکە
ئاماژەی بەوەشکرد، تەواوکردنی پێشانگاکە ئاسان نەبووە. جگە لە ئاڵەنگاری لۆجستییەکانی پەیوەست بە کۆکردنەوەی بەشداربووان لە ژێر بۆردووماندا، کەمیی توندی کەرەستەی خاو و سەختی جووڵە و کەمی کارەبا و پچڕانی بەردەوامی پەیوەندییەکان هەبوو وتی: ئێمە مانگێک کارمان کرد، هونەرمان لە ژێر قیژەی فڕۆکەکاندا دروستکرد، داهێنانەکانمان لە تاریکیدا وردتر کردەوە. هەر تابلۆیەک کە لێرەدا کێشرابوو، کردەوەیەکی بەرخۆدان بوو، ڕاگەیاندنێکی ڕوون بوو کە ئێمە ڕەتیدەکەینەوە لە بێدەنگیدا بمرین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای هەموو ئەمانە، تیمەکە سەرکەوتوو بووە لە ڕێکخستنی پێشانگایەکی هونەری گشتگیر، کە ڕۆژی ١ی حوزەیران لە ناوەندێکی ڕۆشنبیری لە ڕۆژئاوای شاری غەززە کرایەوە، ئەمەش لەنێو بەشدارییەکی بەرچاوی چالاکوانان و دامەزراوە ناوخۆییەکان و لایەنە ئارەزومەندەکان. پێشانگاکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژی لەسەریەک بەردەوام دەبێت. "ئێمە تەنها تابلۆ پێشکەش ناکەین، بەڵکو کاریگەری ڕاستەقینەی پەپوولەش پیشان دەدەین، کاریگەرییەک کە بە چاو نابینرێت بەڵام لە دڵدا هەستی پێدەکرێت".
لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکی داهێنان
یەکێک لە دیارترین بەشداربووانی پێشانگاکە، هەدیل سەعدی، نابینا بوو کە ئەم دەستپێشخەرییەی بە شوێنی خەوناوی زانی. ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاتێک یەکێک لە سەرپەرشتیارەکان باسی وۆرکشۆپەکەی بۆ کردم، یەکسەر پێم وت 'بەڵێ'. بۆ ساتێکیش درێغیم نەکرد، سەرەڕای شەڕ و ئاوارەبوون و بۆردوومانەکان هەستم کرد کە ئەوە هەلێکە کە جارێک لە ژیانمدا دێتە ئاراوە.
هەدیل سەعد ئەزموونەکەی بەبێ هیچ زانیارییەکی پێشوەختە لەبارەی هونەرەوە دەستیپێکرد، بەڵام بە خێرایی خۆی نوقم کرد لەو هونەرەدا. ڕوونی کردەوە، "باڵندەیەکم لە دەرەوەی قەفەسەکەی کێشا. هەستم دەکرد من ئەم باڵندەیەم، لە سنووری کەمئەندامی و خوێنڕشتنی جەنگەوە هەڵدەفڕیم. پەپوولەیەکم بە مۆزایک کێشا، لەبری شووشە چوارگۆشەی پلاستیکیم بەکارهێنا بۆ پاراستنی دەستەکانمان. ڕوخساری ژنێکم بە ڕەنگی فرەڕەنگ کێشا. ویستم ئەوە دەرببڕم سەرەڕای ئازارەکان، ئێمە بەرجەستەی هیوا و ژیان."
خەون فڵچە دەگرێت
ختام بەکروون، یەکێکی دیکە لە بەشداربووانی نابینای پێشانگاکە، ئەو ئەزموونەی بە ساتێکی ڕزگاربوون لە بێدەنگی ناوەوە پێناسە کرد. ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکەمجار کە فڵچەیەکم گرتبوو، هەستم دەکرد وەک ئەوەی خەون ببینم، ئیتر بێدەسەڵات نەبووم، وەک هەر کەسێکی دیکە ئیرادەی خۆمم نیشاندا، چوار تابلۆم دروستکر، بۆ دۆخەکەم ئەمە دەستکەوتێکە کە بە شانازییەوە دەگریم.
تابلۆیەکی بەرهەمهێنا کە دڵێکی نیشان دا،کە ئاڵای فەڵەستین لێیەوە لق و پۆپ دەکات، تارەکانی خوێنیان لێدەهات لە دەربڕینێکی ئازاربەخشی برینە نەتەوەییەکان. دوو تابلۆی بە بەکارهێنانی تەکنیکە دەستی بەرهەم هێنا، بە بەکارهێنانی ئامرازی سادە بەڵام بە سەرکەوتوویی، بە وردبینییەکی سەرنجڕاکێش تەواویان کرد. جەختی لەوە کردەوە کە بەشداریکردنی پەیامێکە بۆ جیهان: ئێمە بارگرانی نین، بەڵکو هێزی کەمئەندامین. کەمئەندامی بە مانای بێتوانایی نییە، پەنجەرەیەکی دیکەیە بۆ سەیرکردنی جیهان، پەنجەرەیەک کە پێویستی بە ڕووناکی نییە بەڵکو ئیرادەیە.
ئەو منداڵەی لە ڕووناکی لەدایکبووە
لە نێو بەشداربوواندا مسک هانیای تەمەن دە ساڵان بوو کە بچووکترین بەشداربووی پێشانگاکە بوو. سەرەڕای لاوازی بینین، توانی بە تابلۆکانی هەمووان سەرسام بکات، بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی غەدیر حەمیدە، دایکی کە ئامادە نەبوو ڕادەستی ڕاستی شەڕ بێت. دایکی ڕوونیکردەوە "دەمویست کچەکەم هەست بکات کە جیاواز نییە، خۆی وەک کەسانی دیکە داهێنەر ببینێت. ئێمە هەڵمانبژارد سەرەڕای هەموو ئازارەکان دەست بەم ئەزموونە بکەین. نابێت هیچ شتێک ڕێگری لە هیچ منداڵێک بکات کە خەون ببینێت، نە بۆردوومانکردن، نە خوێن، نە تاریکی".
مسک هانیا درەختێکی بە چەندین لق و ڕەنگ نەخشاندووە، گوزارشت لە نیشتمانێک دەکات کە ژیانی خۆشدەوێت و ڕقی لە مردنە. مۆدێلێکی قوبە بەردەکەی بە بەکارهێنانی کاغەز دیزاین کردووە، کە ئاماژەیە بۆ یادەوەری بینراوی بۆماوەیی. دایکی وتی: کاتێک باسی وێنەکێشانی کەسێکی نابینا دەکەین، تەنها باسی ئەزموونێکی هونەری ناکەین، بەڵکو باس لە ساتێکی لەدایکبوونی نوێ دەکەین، باس لە سەرلەنوێ پێناسەکردنی هونەر و تێگەیشتنی منداڵێک دەکەین.
پەیامێک لە دەرەوەی پێشانگاکە
ئەم پێشانگایە بە ئەزمونە تاکەکەسییە سەرسوڕهێنەرەکانییەوە، ناتوانرێت وەک دەستپێشخەرییەکی هونەری تەنها بخوێنرێتەوە. بەڵکو بەڵگەیەکی زیندووە کە کەم بینا توانای ئەوەیان هەیە کە تەلارسازێکی ڕەنگ بن، هەرچەندە ناتوانن بیبینن. شایەتحاڵی ئەوەیە کە هونەر نەک بە چاو بەڵکو بە قووڵاییەکان دروست دەبێت، تێڕوانین دەتوانێت جیهانەکانی جوانی لە تاریکترین بارودۆخدا بنیات بنێت.