لە گەڤەر ١١ کەس کە یەکێکیان منداڵە دەستبەسەر کران

لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ، لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ١١ کەسدەستبەسەر کران و لەناویاندا منداڵێک هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی ئایار، لە ناحیەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە زۆرێک لە گەڕەکەکان ١١ کەس لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەر کران کە منداڵێکیان تێدایە.

 

ئەو هاوڵاتییانە لە بەشی پۆلیسی گەڤەر ڕاگیراون و هۆکاری دەستبەسەرکردنیان نازاندرێت.

 

ڕاگەیەندرا کە فەرمانی نهێنی بۆ فایلەکە هەیە و کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزەران بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر قەدەغەیەو لەوانەیە ژمارەی دەستبەسەرکردنەکان زیاد بکات.