لە فاشر هەزاران کەس کوژران و پێشێلکارییەکی سەخت دژی منداڵان ئەنجامدرا
لیژنەی ئامادەکاریی سەندیکای پزیشکانی سودان ڕایگەیاند، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دارفوری باکوور، نزیکەی ٢٥ هەزار منداڵ کوژراون، دەیان منداڵیش لە کاتی هەڵاتنیان لە فاشر دەستدرێژییان کراەتەسەر.
سودان
کاردانەوەکانی ململانێی بەردەوام لە سودان بەردەوامن لە دانانی سێبەرێکی دوورودرێژ بەسەر منداڵاندا، کە بوونەتە ڕیزی سسترین گروپەکانی ناوچە کێشەلەسەرەکان، شەڕەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هەزاران منداڵ، هەندێکی دیکەش لە ئەنجامی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ و لەدەستدانی خێزانەکانیان تووشی بەدخۆراکی و زەبر و زەنگی دەروونی بوون.
لیژنەی ئامادەکاری سەندیکای پزیشکانی سودان ڕۆژی ٢ی کانوونی یەکەم ئاشکرای کرد کە ٢٥ هەزار منداڵ کوژراون و ٤٥ منداڵی خوار تەمەنی یاسای لە کاتی هەڵاتنیان لە فاشر لە باکووری دارفور لە سەرەتای سەرهەڵدانی ململانێی ئەوێ لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا.
لیژنەکە دووپاتی کردەوە، کە ژمارەی ئەو منداڵانەی کوژراون، لە منداڵی تازە لەدایکبووەوە تا تەمەنی ١٦ ساڵ، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە گەیشتووەتە ٢٥ هەزار منداڵ، ئەمە جگە لەوەی ٥٦٦ منداڵیش برینداربوون بە سەختی، کە سەرجەمیان لە ناوچەی تەویلە لە ڕێگەی پزیشکی بێسنوورەوە چارەسەریان وەرگرتووە.
لیژنەکە هەواڵی هاتنی ٨٠٠ منداڵی دابڕاو لە خێزانەکانیان کە لە فاشرەوە بۆ تەویلە دێن هەیە، بەشێک لەو منداڵانە بەهۆی ململانێ و پاشهاتەکانییەوە بەدەست بەدخۆراکی و زەبر و زەنگی دەروونییەوە دەناڵێنن، داوای لە سوپای سودان و هێزەکانی پیشتیوانی خێرا کرد، ڕێڕەوی پارێزراو بۆ یارمەتییە مرۆییەکان بکەنەوە بۆ گەیشتن بە دارفور، ئەمەش سەرنجی بۆ ئازارەکانی منداڵانی ناو کامپەکان بەهۆی برسێتی و نەخۆشییەوە ڕاکێشاوە.
لیژنەکە بانگەوازی خۆی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووپات کردەوە، کە هاوکاری گەلی سودان بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و دامەزراندنی ئاگربەست و گەیشتن بە ئاشتی لە پێناو ڕزگارکردنی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی.
دوابەدوای دەستبەسەرداگرتنی فاشر لە ڕۆژئاوای سودان لە تشرینی یەکەمی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی پیشتیوانی خێراوە، لەگەڵ ئەو پێشێلکارییە سەختانەی لە شارەکەدا ئەنجامدراون، لەوانە کوشتنی بەکۆمەڵ، توندوتیژی سێکسی، دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە و بازرگانیکردن بە ژنان بەڵگەدار کرد، لە کۆی گشتی دانیشتوانی ٢٦٠ هەزار کەس بە لانیکەم ١٠٦ هەزار کەس ئاوارە بوون و چارەنووسیان نادیارە بەهۆی بڕینی تۆڕەکانی پەیوەندی لەلایەن هێزە هێرشبەرەکان و زیادبوونی بەڵگەی کوشتنی بەکۆمەڵ.