لە دژی سزای لە سێدارەدان لە ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا

شەرمەزارکردنی سیاسەتی لە سێدارەدانی هاوڵاتیان و چالاكوانان لەلایەن دەوڵەتی ئێران و بە پێشنگایەتی کۆما و لە ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک ئەنجامردا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی ناڕەزاییەتی و کاردانەوەکاندا لە دژی سزای لە سێدارەدان لە ئێران، لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و وڵاتپارێزان چالاکییەکی ئەنجامدا.

 

لە چالاکییەکەدا لە دوای گردبوونەوە و وتنەوەی چەندین درووشم لە دژی سێدارە، ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوەکرد، ڕژێمی ئێران ساڵانێکە بە شێوەیەکی سیستەماتیک سزای لە سێدارەدان بەڕێوەدەبات و هەموو جۆرە ستەمێک بەرامبەر بە کۆمەڵگە ئەنجام دەدات، ڕژێمی ئێران ئەم سیاسەتە قێزەونەی بە تایبەت لە دژی گەنجان، ژنان، ڕۆژنامەوان و چالاکوانانی کورد بەڕێوەدەبات و بە پاساوی سیاسی بە ئامانج دەگیرێن و بە شێوەیەکی نایاسایەنە لەسێدارە دەدرێن.

 

باسیان لەوەشکرد، سزای لە سێدارەدان ڕێگەیەکی قێزەونی دڕندانەیە، نابێت هیچ دەوڵەتێک بیگرێتەبەر، ڕژێمی ئێران بۆ سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی دەیگرێتەبەر.

 

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەشدا بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا و ڕایانگەیاند، بۆ ڕاوەستاندنی سزای لە سێداردان دەبێت هەموو فشارێک بخرێتەسەر ڕژێمی ئێران.