لە دێرەزۆر ژنێک کوژرا

لە شارۆچکەی السحبة سەر بە دێرەزۆر ژنێک کوژراو دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هاوڵاتیانی شاری دێرەزۆر ژنێکی کوژراو لە ژێرزەمینی چێشتخانەی ابو هادي لە شارۆچکەی السحبة، ژنەکە ناوی ودیة سرحان ساڵحە و خەڵکی گوندی جدید بیگارەی سەر بە شاری مەیادینە و کۆچبەر بووە لە گوندی السحبة سەر بە شاری دێرەزۆر دانیشتووە.

 

بە پێی هەندێک سەرچاوە ژنەکە بە چەقۆ کوژراوە و سەری بڕدراوە، هەتا ئێستاش تاوانباران دەستگیرنەکراون.

 

ت.پ